ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین (بە ئینگلیزی: Argentina national football team) نوێنەری وڵاتی ئەرژەنتینە لە پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێ ساڵی ١٨٩٣ یەکێتی تۆپی پێی ئەرژەنتین دامەزرا وە ساڵی ١٩١٢ بووە ئەندامی فیفا. یەکەم یاری نێودەوڵەتی بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆرغوای بوو لە ساڵی ١٩٠١ کە بە ئەنجامی (٢–٣)یارییەکەی بردەوە. ساڵی ١٩٣٠ بۆیەکەم جار لە مێژووی خۆیدا بەشداری جامی جیھانی فیفای کرد. گەورەترین بردەنەوە کە بەدەستی ھێنابێت لە مێژوو خۆیدا ساڵی ١٩٤٢ بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێکوادۆر بوو کە بە ئەنجامی ١٢ گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە.