هەڵبژاردەی تۆپی پێی نەرویژ ( بە نەرویژی: Norges herrelandslag i fotball ) نوێنەرایەتی نەرویژ دەکات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی، و لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی نەرویژەوە سەرپەرشتی دەکرێت، کە دەستەی بەڕێوەبەری تۆپی پێی نەرویژە. یاریگای ئۆلیڤاڵ لە ئۆسلۆ یاریگای فەرمی هەڵبژاردەکەیە . نەرویژ سێ جار بەشداری لە جامی جیھانیی فیفا کردووە ( ١٩٣٨ ، ١٩٩٤ ، ١٩٩٨ )، جارێکیش لە پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ( ٢٠٠٠ ) بەشداری کردووە.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی نەرویژ | |
---|---|
بە نەرویژیی بۆکمال: Norges herrelandslag i fotball | |
لقی | national association football team |
وڵاتی وەرزش | نەرویژ |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | نەرویژ |
ڕاهێنەر | Ståle Solbakken |
کاپتن | مارتین ئۆدیگارد |
یاریگا | Ullevaal Stadion |
خاوەن | Norwegian Football Federation |
خەڵاتەکان | Norwegian Sportsperson of the Year، People sport prize، People sport prize |
وێبگە | https://www.fotball.no/landslag/norge-a-herrer/ |
براوەی | 2004 Lunar New Year Cup |
کۆدی وڵات لە فیفا | NOR |
Category for members of a team | Category:Norway men's international footballers |
نەرویژ یەکێکە لەو هەڵبژاردانەی کە هەرگیز بەرامبەر بەڕازیل نەدۆڕاوە . لە چوار یاریدا، نەرویژ ژمارەی پێوانەیی یارییەکانی بەرامبەر بەڕازیل بە دوو بردنەوە و دوو یەکسانبوون تۆمارکردووە [1] سێ یاری دۆستانە(لە ساڵانی 1988، 1997 و 2006) و یارییەکی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیھانیی فیفا 1998 .
تا هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو ، نەرویژ بەزۆری بە یەکێک لە هەڵبژاردە لاوازەکانی ئەوروپا دادەنرا. نەیتوانی سەرکەوتن بۆ جامی جیهانی یان جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بەدەست بهێنێت. سەرەڕای ئەوەش، نەرویژ ناوبانگێکی زۆری هەبوو لە بەدەستهێنانی ئەنجامە شۆکەکانی ناوبەناو، وەک بردنەوەی 3-0 لە یوگۆسلاڤیا لە ساڵی 1965، بردنەوەی 1-0 لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر فەرەنسا لە ساڵی 1968، و سەرکەوتنی 2-1 لە ئینگلتەرا لە ساڵی 1981. [2]
- یاریيەکانی ئۆڵۆمپیاد
- میدالیای برۆنزی: ساڵی ١٩٣٦
- پاڵەوانێتی تۆپی پێی باکوور
- براوەکان: ١٩٢٩-١٩٣٢
- پلەی دووەم: ١٩٥٢-٥٥ ، ١٩٥٦-٥٩
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.