From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەڵدڕین ڕێگایەکی ئەشکەنجەدان و کوشتنە بە تێچەقاندنی دارێک یان ڕمێک یان پارچە ئاسنێک بە لەشی تاوەنبارەکەدا کە زۆر جار بە تەواوی یان بە نیوە بەناو سکی تاوەنبارەکەدا تێدەپەڕێت. سزاکە زۆرجار بەکاردەھات بۆ سزای تاوانی دژ بە دەوڵەت و لە زۆر کەلتووردا بە سزایەکی زۆر توندی کووشتن دادەنرێت و لە ئەفسانە و ھونەری نەتەوەکاندا وێناکراوە. ھەڵدڕین لە جەنگیشدا بەکارھاتووە بۆ دامرکاندنەوەی شۆڕشەکان و سزادانی خیانەتکاران و ھاودەستانی دووژمن و ئەوانەی یاسای سەربازی دەشکێنن.
ئەو تاوانانەی ھەڵدڕین دەبوو بە سزا بۆیان پێکھاتبوون لە پیشاندانی کەمتەرخەمی بەرامبەر بەوەی گەشتیاران دەبێ ھەست بە سەلامەتی بکەن بە دزیکردن لێیان ھەروەھا ھەڵدانەوەی گۆڕ و دزینی خشڵ و شتە گرانبەھاکانی ناوی و لادان لە سیاسەتی دەوڵەت و بە کەمگرتنی یاساکانی بازرگانی. تاوەنباران ھەروەھا بەھۆکاری کەلتووری و ئایینی و پەیوەندیدار بە سێکسەوە سزادراون. بەڵگەی بەکارھێنانی ئەم سزایە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٨ی پێش زایین بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ئاشووری.[1][2]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.