From Wikipedia, the free encyclopedia
یاری کۆتایی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ ساڵی ٢٠٢٢ی وەرزی٢٠٢١–٢٢، ٦٧مین یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی تۆپی پێی یانەکانی ئەورووپا بوو کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو، ھەروەھا ٣٠ھەمین وەرز بوو لەو کاتەوەی ناوەکەی لە جامی یانەکانی ئەورووپا گۆڕدرا بۆ جامی یوفای خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا. لە یاریگای فەرەنسا لە سان دێنیس لە فەرەنسا لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ لە نێوان یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی و یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ئەنجامدرا. ئەوە سێیەم جار بوو ھەردوو یانە لە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەیەکبگەن، دوای ساڵانی ١٩٨١ و ٢٠١٨، سێیەم یاری کۆتایی خولەکە بوو کە لە فەڕەنسا بەڕێوەچوو ، دوای یارییەکانی کۆتایی ٢٠٠٠ و ٢٠٠٦، ھەروەھا یەکەمجار بوو ھەمان دوو یانە لە سێ یاری کۆتاییدا ڕووبەڕووی یەکترببنەوە.[1]
یاری کۆتاییی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٢ | |
---|---|
بەشێکە لە | خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢١-٢٠٢٢ |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | فەڕەنسا |
دابەشکاریی کارگێڕی | Saint-Denis |
جێ | یاریگای فەڕەنسا |
لە پێش | یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢١ |
لە دوای | یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٣ |
کاتی ڕوودان | ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ |
سەردەم | 2021-2022 one-year-period |
یانە بەشداربووەکان | یانەی تۆپی پێی لیڤەرپوول، یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید |
براوە | یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید |
ناوبژیوان | Clément Turpin |
ھاشتاگ | UCLfinal، ChampionsLeagueFinal |
ئەمە یەکەم یاریی کۆتایی بوو کەبەئامادەبوونی ھاندەران لە دوای یاری کۆتایی ٢٠١٩ەوە ئەنجامدرا، چونکە دوو یاری کۆتایی خولی پێشوو بەھۆی پەتای کۆڤید-١٩ەوە بەبێ ئامادەبوونی ھاندەر یاخود بەڕێژەیەکی کەم لە بەشداری ھاندەران بەڕێوەچوون.[2] لە سەرەتادا بڕیار بوو یاری کۆتایی لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا لە شاری میونشنی ئەڵمانیا ئەنجام بدرێت بەڵام لەوێ ئەنجام نەدرا بەھۆی میوانداری کردنی یاریگاکە لە ساڵی ٢٠٢٠، بۆیە یاری کۆتایی ٢٠٢٢ درا بە یاریگای کرێستۆڤسکی لە سەنت پیتەرزبورگ لە ڕووسیا، پاشان بەھۆی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا لە ٢٤ی شوبات، یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەستەی بەڕێوەبەری بانگھێشت کرد،[3] کە چاوەڕوان دەکرا بە فەرمی یارییەکە لە ڕووسیا بکێشێتە دەرەوە. دوای ڕۆژێک ڕاگەیەندرا کە یاری کۆتایی دەچێتە وڵاتی فەرەنسا لە یاریگای سانت دێنیس کە دەکەوێتە باکووری پاریس.[4]
لە یارییەکەدا ڕیاڵ مەدرید بە گۆڵێکی ڤینیسیۆس جونیۆر لە خولەکی ٥٩یەمیندا بە ئەنجامی ١ - ٠ یارییەکەی بردەوە و ١٤ھەمین نازناویان بەدەستھێنا ، کە ژمارەی پێوانەیی بوو، ھەروەھا پێنجەمین نازناوی لە ماوەی نۆ ساڵدا بەدەستی ھێنا. وەک براوەی چامپیۆنزلیگی وەرزی ٢٠٢١–٢.٢٢، ڕیاڵ مەدرید مافی ئەوەی بەدەستھێنا بەرامبەر براوەی خولی خوولی ئەوروپی ٢٠٢١–٢٠٢٢، ئینتڕاخت فرانکفۆڕت، لە جامی سووپەری ئەوروپی ٢٠٢٢ ڕووبەڕووی یەکبنەوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.