یانەیەکی وەرزشیی کوردی From Wikipedia, the free encyclopedia
یانەی وەرزشیی ھەولێر یەکێکە لە یانە بەھێزەکانی عێراق و کوردستان، دەکەوێتە شاری ھەولێر پایتەختی ھەرێمی کوردستان، یانەی ھەولێر لە ساڵی ١٩٦٨ دامەرزاوە کە تیاییدا ھەریەکە لە یارییەکانی تۆپی پێ، تۆپی دەست، تۆپی بالە، بەرزکردنەوەی قورسایی، گۆڕەپان و مەیدان (بۆ کوڕان و کچان)، پایسکیلسواری، بادمنتون (ڕیشە) و پێشوو یاری شەتڕەنج ئەنجام دەدرێت. یانەی ھەولێر یاریگەیەکی نێودەوڵەتیی ھەیە بە ناوی شەھیدی وەرزشوانانی کوردستان فرانسۆ ھەریری و لە ھەمان کاتدا ھۆڵێکی وەرزشیی ھەیە ھەمان ناو لەخۆ دەگرێت و نەخۆشخانەیەکی وەرزشی ھەیە کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی وەرزشوانان.[1][2]
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (شوباتی ٢٠٢٣) |
لۆگۆی یانەی ھەولێر | |||
ناوی تەواو | یانەی وەرزشیی ھەولێر | ||
---|---|---|---|
نازناو | یانەی پایتەخت قەڵای زەرد یانەی دایک | ||
دامەزراندن | ١٩٦٨ | ||
یاریگا | یاریگای فرانسۆ ھەریری | ||
سەرۆک | موئەیەد مەغدید (کاتی) | ||
ڕاھێنەر | سەمیر بابۆ | ||
خول | خولی نایابی کوردستان خولی ئەستێرەکانیی عێراق | ||
گەورەترین بردنەوە | ھەولێر ٨–١ مینا بەسڕە | ||
گەورەترین دۆڕاندن | ھەولێر ٠–٤ کووەیتی کووەیتی | ||
گۆڵکەر | محەممەد خۆشناو (١٠٥ گۆڵ) | ||
|
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پارێزگای ھەولێر لە ڕووی دارایی و دابینکردنی ھەموو پێداویستییەکان ھەولێر پشتگیرییەکی تەواوی ئەم یانەیە دەکەن. یانەی ھەولێر خاوەنی ھاندەرێکی زۆرە کوردستان. دوای چەندین یاری و بەدەست نەھێنانی ئەنجامی باش، یانەی ھەولێر ڕووبەڕوویی سووکایەتی پێکردنێکی زۆر بووەوە لەلایەن ھاندەری یانەکانی خواروی عێراق، لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ یانەی ھەولێر کشانەوەی خۆی لە خولی عێراقی ڕاگەیاند. دواتر لە لە ٢٠ ئابی ٢٠١٨، دوای بردنەوەی لە یانەی دیفاع مەدەنی بە ئەنجامی ٤–٠ بەفەرمی بەسەرکەوتەوە بۆ خولی نایابی عێراقی بۆ وەرزی ٢٠١٨–٢٠١٩.[3]
لە یاری تۆپی پێ یانەی وەرزشی ھەولێر چەندین دەستکەوتی مێژوویی بە دەست ھێناوە لەوانە:
یانەی ھەولێر چوار جار بووەتە پاڵەوانی خولی نایابی عێراقی[kurdish-alpha 1] (کە سێ جاریان لەسەر یەک بووە)، ھەروەھا چەندین جار بەشداری پاڵەوانییەتی جامی یەکێتیی ئاسیای کردووە کە دووجار پلەی دووەمی بەدەست ھێناوە لە ساڵانی ٢٠١٢ و ٢٠١٤، یانەی ھەولێر لە خولی نایابی کوردستانیش بەشدارە کە سێ جار بووەتە پاڵەوان تیایدا.
یاری گۆڕەپان و مەیدان یاریزانە پاڵەوانەکانی ئەم یانەیە بوونە ئەستێرەی سەرەکی ھەڵبژاردەی عێراق لە گۆڕەپان و مەیدان بە تایبەتی لە دوایین پاڵەوانییەتی یانەکانی عەرەبی کە لە ئوردن بەڕێوەچوو و ھەروەھا لە پاڵەوانییەتی عەرەبی کە ھەڵبژاردەی عێراق بەشداریی تێیدا کردبوو، کچە زێڕینی یانەی ھەولێر گوڵستان مەحموود توانی دوو ملوانکەی زێڕ بە دەست بھێنێت، ھەروەھا لە پاڵەوانییەتی ئاسیا لە ھۆڵی داخراو کە لە ڤێتنام ئەنجام درا، کچە زێڕینی شاری ھەولێر گوڵستان مەحموود توانی ملوانکەی زیو بە دەست بھێنێت و لە ھەمان کاتدا دوای ٢٥ ساڵ توانی ژمارەی پێوانەیی عێراقی بشکێنێت،
یانەی ھەولێر لە کاتی دامەزراندنییەوە تا ئێستا لە زۆربەی یارییەکان لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستانی عێراق چەندین دەستکەوتی بەدەست ھێناوە، لە یاری بەرزکردنەوەی قورسایی بە تێکڕای مێژوو چەندین ئەستێرەی یانەی ھەولێر لە ھەڵبژاردەکانی عێراق وەرگیراون، لە ھەمان کاتدا یانەی ھەولێر لە چەندین پاڵەوانییەتی نوێنەرایەتی عێراقی کردووە بە تایبەتی لە پاڵەوانییەتی یانەکانی عەرەبی کە لە ئوردن لە ساڵی ٢٠٠٦ ئەنجام درا کاتێک توانیان پلەی سێیەم لەم پاڵەوانییەتییە بە دەست بھێنن و ھەروەھا ئەستێرەی یانەی ھەولێر لە بەرزکردنەوەی قورسایی سوارە محەممەد پیربال پاڵیوارو بوو بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانییەتی ئۆڵۆمپیادی پەکین.
لە یاری شەترەنج کە پێشتر یارییەکی سەرەکی بوو لە یانەی ھەولێر، تێیدا نوێنەرایەتیی عێراق کردووە لە چەندین پاڵەوانییەتی عەرەبی و ئاسیایی، لە ساڵی ٢٠٠١ نوێنەری عێراق بوو لە پاڵەوانییەتی عەرەبی بۆ یانەکان کە تێیدا توانیان پلەی دووەم بە دەست بھێنن بە جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ خاوەن پلەی یەکەمی ئەم پاڵەوانییەتییە، لە ھەردوو یاری تۆپی بالە و تۆپی دەست دوای ئەوەی توانیان بۆ چەندین جار خولی عێراق بە دەست بھێنن، لە ھەمان کاتدا بەشدارییان لە پاڵەوانییەتییەکانی عەرەبی و ئاسیایی کردووە.
لە یاریی پایسکیلسواری یانەی ھەولێر چەندین نازناوی بە دەست ھێناوە و چەندین ساڵ پاڵەوانی عێراق و کوردستان بووە و ھەروەھا بەشداریی لە پاڵەوانییەتی یانەکانی عەرەبی کردووە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.