یەکەمین شانشینی بابلی یاخوود ناسراوە بە ناوی (ئیمپراتۆریەتی بابلی کۆن) هەروەها ناسراوە بە (دەوڵەتی بابلی ئەمووری) ١٨٩٤-١٥٣٠ پێش زایین، دوای ڕووخانی سێیەم ئیمپراتۆریەتی ئور و پاشەکشەکردنی ئیلامییەکان لەو وڵاتە، چەند دەوڵەتێک لە شارە جیاوازەکاندا دروستبوون یەکێک لەوان ئیسین بوو، ئەویتریان لارسا و سێیەمینیشان لە بابل بوو، هەریەک لە ئورووک و ئیمپراتۆریەتیی ئاشوور و ئێشنوننا ئارام و خۆراگڕ بوون، هەروەها خانەدانێکی سەربەخۆی خۆراگڕ فەرمانڕەوایی شانشینی ماری دەکرد، ململانێ لەسەر قۆرخکاری دەسەڵات لە نێوان ئەم دەوڵەتانەدا توند بوو و بۆ ماوەی نزیکەی سەدەیەک بەردەوام بوو تا بە سەرکەوتنی شاری بابل لە سەردەمی حامۆڕابی پاشای شەشەمدا کۆتایی هات کە هەموو شازادەکانی لەناوبرد و شارەکانیان لکاند بە شانشینی یەکگرتوو کە فەرمانڕەوایی تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دەکرد و بە شانشینی بابلی کۆن ناسرابوو. [1]
زانیاریی خێرا
یەکەمین شانشینی بابلی |
|
حوکمڕانی یەکەمین بنەماڵەی بابلی لە بابل ماوەی حوکمڕانی حەمورابی لە دەوروبەری ساڵی لە دەوروبەری ١٧٥٠ - ١٧٩٢ پێش زایین |
پایتەخت |
بابل |
ئایین |
ئایینی بابلی |
حکوومەت |
پاشایەتی |
سەرۆک |
- بە نزیکەیی ١٨٣٠–١٨١٧ پێش زایین |
سومۆ ئاپوم(یەکەمین) |
- بە نزیکەیی١٥٦٢–١٥٣١ پێش زایین. |
سامسۆ دیتانا (دوایین) |
مێژوو |
|
- دامەزراندن |
١٨٣٠ پێش زایین |
- داگیرکردنی بابل |
١٥٣١ |
دایخە