یەکەم شەپۆلی فێمێنیزم
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
یەکەم شەپۆلی فێمێنیزم چالاکییەکی فێمێنیستی بوو کە لە نێوان سەدەی ١٩ و سەرەتای سەدەی ٢٠ دەستی بە چالاکییەکانی کرد چالاکییەکە جەختی لەسەر دابینکردنی مافی دەنگدان و خاوەندارییەتیکردن دەکردەوە بۆ ژنان.
یەکەم شەپۆلەکە بۆ جەنگان بوو بۆ ھێزی سیاسی ژنان و بۆ نایەکسانییە فەرمییەکان لە وڵات
جوڵانەوەکانی دەستەبەرکەرانی ماف زووتر و پێش سەدەی ٢٠ بوونیان ھەبوە سایمۆن دێ بیڤۆر لە کتێبەکەی بەناوی "جێندەری دووەم، " نووسییەتی کەوا یەکەم ژن دەستی دابێتە قەلەم بۆ بەرگریکردن لە جێندەرەکەی کرستین دێ پیزان بووە لە سەدەی ١٥ی زاینی. دوای ئەو فێمێنیستەکانی تر وەکوو[1] «ھێنریچ کۆرنێلوس ئەگریپا و مۆدێستا دی» لە سەدەی ١٦ کاریان کردووە.[1] و ماری دێ جارن و ئان برادستریت و فرانچۆس پۆلیان لە ١٦٧٣ دەرکەوتوون کە بەرگری لە یەکسانی جێندەری بکەن.
پەروەردە لەنێوان ژنە سویسرییەکان زۆر گرنگ بووە لەکاتی جوڵانەوەکە زۆر بە گرنگیان زانیوە ژنانی سویسری گرنگی خۆیان بزانن و ناسنامەی خۆیان بناسن و بزانن کە ئامانجی ئەوان لە ژیان تەنھا مناڵ بەخێوکردن نییە، جوڵانەوەکە گرنگی زۆر بەگرنگی زانیوە کە ژنان بچنە قوتابخانە و ھانی ژنانی داوە خۆیان تۆماربکەن لە قوتابخانە.[1] سیاسەتی مافی خوێندن دوای مافی دەنگدان ھاتە بوون کە ژنان مافیان ھەیە لە ھەڵبژاردنەکان دەنگ بدەن مافەکە بە یاسایی کرا لە ١٩٧١، لە سالی ١٩٦٠کان لە بەریتانیا کاتێک باس دەھاتە خوێندنی باڵا ژنان ڕێژەی دەگمەن کەمترینیان بەردەکەوت.
لە ١٨٨٢، ڕۆس سکۆت ھەفتانە لە ساڵۆن یەکتر بینینی ئەنجام ئەدا لەڕێگەی ئەم یەکتربینانەوە لەنێوان کەسانی سیاسەتمەدار و دادوەران و چاکسازیخوازان، شاعیران، نوسران، ناوبانگی پەیدا کرد کە دواتر کۆمەڵەی ژنانی خۆڕاگری دامەزراند لە ١٨٩١
یەکەمی شەپلی فێمێنیزم لە کەنەدا لە کۆتایییەکانی سەدەی ١٩ بوو لەسەرەتاکانی سەدەی ٢٠ جوڵانەوەکە دەستی بە بڵاوکردنەوەی وشیاری کرد، سەرەتا بە گورپێکی بچووک و دواتر کۆمەڵگایەک
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.