ئیتاڵیا

وڵاتێک لە باشووری ئەورووپا From Wikipedia, the free encyclopedia

ئیتاڵیاmap
Remove ads

ئیتاڵیا بەفەرمی کۆماری ئیتاڵیا (بە ئیتالی: Italia) وڵاتێکە لە باشوور [١] [٢] [٣] و ڕۆژئاوا [٤] [٥] ئەورووپا . دەکەوێتە ناوەڕاستی دەریای ناوین و ئەندامی یەکێتیی ئەورووپایە. پایتەختەکەی شاری ڕۆمایە و دوو وڵاتی بچووکی سەربەخۆی ڤاتیکان و سان مارینۆی تێدایە. ئیتالیا لە باکوورەوە لەگەڵ فەڕەنسا، سویسرا، نەمسا و سلۆڤێنیا ھاوسنوورە. پێکهاتووە لە نیمچە دوورگەیەک کە بە بەرزاییەکانی ئەڵپ سنووردار کراوە و بە چەندین دوورگە دەورە دراوە ; ڕووبەری ئیتاڵیا ٣٠١,٣٣٨ کیلۆمەتر دووجایە، ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ٦٠ ملیۆن کەسە. [٦] سێیەم وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و شەشەم وڵاتی ئەوروپایە لە ڕووی زۆری ژمارەی دانیشتوانەکەی و دەیەمین وڵاتی کیشوەرەکەیە بەپێی ڕووبەری وشکانی.

Thumb
ئامفیتێئاتری کۆمپانۆ لە شوێنە مێژووییەکانی ئیتالیا

زانیاریی خێرا کۆماری ئیتاڵیاRepubblica Italiana, زمانە فەرمییەکان ...
Remove ads

دانیشتووان

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی ئیتالیا ٦١,٠٧٠,٢٢٤ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٨٤ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٤٤.٧ ساڵە. ھەروەھا ٦٩ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٧]

ئایین

خەڵکی ئیتالیا ٨٣٪ لە کاتۆلیک، ١٢٪ لە بێ ئایینی، ٤٪ لە ئیسلام و ١٪ لە ئایینەکانی تر پەیڕەوی دەکەن.[٨]

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

Loading related searches...

Wikiwand - on

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Remove ads