بوومەلەرزە
From Wikipedia, the free encyclopedia
Remove ads
بوومەلەرزە یان زەمین لەرزە (بە ئینگلیزی: Earthquake) بە لەرزینی کتوپڕی دەریا، بن زەوی یان سەر زەوی، دەڵێن کە لە چینی دەرەوەی زەوی ڕوودەدات. زۆرینەی ڕووداوەکانی بوومەلەرزەکان لەسەرەخۆن و لاوازن، بۆیە لای مرۆڤەکان بە مەترسییەکی مەزن داناندرێت. بەلام ھەندێک لە بوومەلەرزەکان دەگەنە ئەو ڕادەیە کە زەرەر و زیانێکی مەزن بە مرۆڤ و ماڵ و دەزگاکانیان بگەینن. لە بوومەلەرزەگەلی بەھێزدا تا چەند ڕۆژ ئۆپراسیۆنی گەڕوەدوایی و نەجات بەڕێوە دەچێت.
Remove ads
بەھێزیی بوومەلەرزە
بەھێزیی بوومەلەرزەیەک نیشانەیەکە بۆ ئەوەی کە ئەو بوومەلەرزەیە چەندە وزەی لە خۆوە داوەتە دەرێ. بەھێزی بوومەلەرزەکان بە ئامێری ڕێختەر ئەندازە دەکرێت.
تایبەتمەندییەکانی بوومەلەرزە
یەکێ لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی بوومەلەرزە ئەو شەپۆلانەیە کە لە خۆی دەری دەکا. گرنگترینی ئەم شەپۆلانە شەپۆلی پی و شەپۆلی ئێسن.
سەرچاوەکان
Wikiwand - on
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Remove ads