بەڕازیل

دەوڵەتی باڵادەست لە ئەمریکای باشوور From Wikipedia, the free encyclopedia

بەڕازیلmap
Remove ads

بەڕازیل (بە پورتوگالی: Brasil)، بە فەرمی کۆماری بەڕازیلی فیدراڵ (بە پورتوگالی:República Federativa do Brasil) سەبارەت بەم پەڕگەیە گوێ بگرە وڵاتێکە کە لە کیشوەری ئەمریکای باشوور ھەڵکەوتووە.

زانیاریی خێرا بەڕازیلRepública Federativa do Brasil, گەورەترین ...

برازیل گەورەترین وڵاتەکانی ئەمریکای باشوورە لەڕووی دانیشتووان و ڕووبەرەوە و، تەنھا وڵاتی ئەمریکای باشوورە کە بە زمانی پورتوگالی قسەی تیادا دەکرێت. بە پێنجەمین وڵات دادەنرێت لەڕووی ڕووبەرەوە لەسەر ئاستی جیھان. بە بەرھەمھێنانی قاوە و شەکر و کحوول و سۆیا و کانزا بەناوبانگە. لە باکوورەوە سنووری لەگەڵ گۆیانا و سۆرینام و گۆیانای فەڕەنسی و ڤەنزوێلا دا ھەیە، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ کۆڵومبیا و پیرۆ، لە باشوورەوە لەگەڵ بۆلیڤیا و پاراگوای و ئارجەنتین و ئوروگوای. لە ڕۆژھەڵاتەوە کەناری ئاتڵانتی. برازیل وڵاتێکی ئابووربەھێزە بە جۆرێک کە بە پلەی دەیەم دێت لە لیستی وڵاتانی جیھاندا بەپێی داھاتی ساڵانە. ھێڵی ئیستیوا بە ناویا دەچێ و بەشێکی زۆری ڕووباری ئەمازۆنی تیادا تێ دەپەڕێ لەبەر ئەمەش زەوییەکەی پڕە لە دارستانی ئیستوایی و ناوچەی کشتوکاڵیی تێدایە.

Remove ads

چاوگی ناوەکە

دوای توێژینەوەیەک کە پرۆفیسۆر ئەدێلینۆ ئەزفادۆر کردوویەتی گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە وشەی (برازیل) لە زمانی کێلتییەوە ھاتووە و لەوەیشە لە سەرچاوەیەکی فینیکییەوە وەرگیرابێت. لەسەردەمی ئیمپراتۆرییەتی برازیلدا بە ناوی درەختی (باو برازیل) ئەم ناوە ناسراوە و بەسراوەتەوە بە درەخت بە واتای داری برازیل کە جۆرە درەختێکە لە بەڕازیل گەشە دەکات و بەلای ڕەنگی سووردا دەچێت کە ھەناردە دەکرا بۆ ئەورووپا بۆ دروستکردنی بۆیە بەکار دەھات.

لە ساڵی ١٩٦٧ لە سەردەمی دەسەڵاتداریی سوپا ناوەکە گۆڕدرا بۆ کۆماری فیدراڵی بەڕازیل و تاکوو ئەمرۆش ھەر ئەو ناوە بەکار دەھێنرێت.

Remove ads

مێژوو

جوگرافیا

بەرزایییەکانی گۆیانا سنووری سروشتی پێک دەھێنێت بۆ وڵاتی بەڕازیل لەگەڵ ھەردوو وڵاتی ڤەنزوێلا و گۆیانا.

شوێن

بەشی ڕۆژھەڵاتی ئەمریکای باشوور پێک دەھێنێت. بەڕازیل پێنجەمین وڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە و، نزیکەی نیوەی کیشوەرەکە پێک دەھێنێت و سنووری لەگەڵ ھەموو وڵاتەکانی ئەمریکای باشووردا ھەیە جگە لە چیلی و ئیکوادۆر.

دانیشتووان

کێشە کۆمەڵایەتییەکان

ولاتێکی ھەژارن وای کردووە کار بکاتە سەر کێشەی کۆمەڵایەتییەکانی ئەو شوێنە.

چاند

زمانەکان

زمانەکانی دانیشتووە ڕەسەنەکان و پەنابەران

ڕامیاری

گەشتوگوزار

لە ساڵی ٢٠٠٥ نزیکەی ٥ ملیۆن گەشتیار سەردانی بەڕازیلیان کردووە، داھاتی گەشتیاریی بەڕازیل ساڵانە ٤ ملیار دۆلاری ئەمریکییە و، ڕیزبەندیی ویلایەتەکانی بەڕازیل بەپێی زۆریی گەشتیاران کە ڕووی تێ دەکەن بەم جۆرەیە: ڕیۆ دی جانیرۆ ٣٤٫٧٪، سنتاکاتارینا ٢٥٫١٪، بارانا ٢٠٫٣٪، ساوپاولۆ ١٦٪، پاھایا ١٥٫٥٪.

چالاکیی دانیشتووان

سەرڕوو

ھەرێمی ئەمازۆن

ھەرێمی باکووری ڕۆژھەڵات

ھەرێمی فەلاتی ناوەڕاست و خواروو

ئابوور

چالاکیی ئابووری

کشتوکاڵ لە برازیل

ئاشپەزیی برازیلی

موزیکی برازیلی

گواستنەوە

گواستنەوەی ئاسمانیی

گواستنەوەی ئەردی

وەرزش

تۆپی پێ گرینگترین وەرزشە لە بەڕازیل. ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل بە یەکێک لە باشترین ھەڵبژاردەکانی جیھان دادەنرێ و پاڵەوانی پێنج جامی جیھانییە. چەند وەرزشێکی تریش ھەن کە گرینگییەکی تایبەتییان پێ دراوە لە برازیل وەکو باسکە، بالە، وەرزشی ئازاد، تۆپی پێی ناوھۆڵ و، وەرزشی دیکە.

ھەروەھا بەڕازیل پێشوازیی لە چەند بۆنەیەکی وەرزشی کردووە: لە ساڵی ١٩٥٠ جامی جیھانی لە بەڕازیل ئەنجام درا، واش بڕیارە جامی جیھانیی ٢٠١٤ ھەر لەوێ ئەنجام بدرێ. بۆ یەکەم جاریش یارییە ئۆڵومپییەکان لە بەڕازیل ئەنجام دەدرێت دوای ئەوەی شاری ڕیۆ دی جانیرۆ ھەڵبژێردرا لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ بۆ ئەنجامدانی یارییە ئۆڵومپییەکانی ٢٠١٦.

بۆنە فەرمییەکان

زانیاریی زیاتر ڕێکەوت, ناو ...
  • چەند بۆنەیەکی دیارینەکراویش ھەیە وەکو بۆنەی کەرنەڤاڵ و ڕۆژی مردنی مەسیح و جەژنی ھێلکەی سوور.[١]

ولایەتە برازیلییەکان

Thumb
ولایەتە برازیلییەکان
زانیاریی زیاتر ناوی ویلایەتەکە, ھێمای ویلایەتەکە ...

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Loading related searches...

Wikiwand - on

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Remove ads