مناڵی تاقانە

From Wikipedia, the free encyclopedia

Remove ads

مناڵی تاقانە یان تاک مناڵ کەسێکە کە لە لەدایکبوونەوە ھیچ خوشک و برایەکی نییە.

تێڕوانینی گشتی

بە درێژایی مێژوو، ھەبوونی مناڵی تاقانە تاڕادەیەک نائاسایی بووە. لە دەوروبەری ناوەڕاستی سەدەی بیستەمەوە، ڕێژەی لەدایکبوون و تێکڕای قەبارەی خێزانەکان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزینیان بەخۆوە بینی بەھۆی کۆمەڵێک ھۆکارەوە، لەوانە نیگەرانییەکانی ھەستکردن بە زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی مرۆڤ، و ڕێژەی زیادبوونی ئەو خێزانانەی لە ئەمریکا منداڵی تاقانەیان ھەبوو لە سەردەمی بێبازاڕیی مەزن.[١] دوای ئەوەی شەڕی کۆریا لە ساڵی ١٩٥٣ کۆتایی ھات، حکوومەتی کۆریای باشوور پێشنیاری کرد کە ھاووڵاتیان ھەریەکەیان یەک یان دوو منداڵیان ھەبێت بۆ ئەوەی خۆشگوزەرانی ئابووری بەرز ببێتەوە، ئەمەش بووە ھۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی لەدایکبوون بە شێوەیەکی بەرچاو و ژمارەیەکی زیاتری مناڵی تاقانە لە وڵاتەکەدا.[٢]

لە ساڵی ١٩٨٠ تا ٢٠١٥، یاسای یەک مناڵ لە کۆماری گەلی چین زۆربەی دایک و باوکانی ناچار کرد بۆ ئەوەی تەنھا یەک منداڵیان ھەبێت.[٣][٤]

ھەندێک جار دەوترێت کە مناڵانی تاقانە ئەگەری زیاتریان ھەیە کە ئارەزووی پێشوەختەیان ھەبێت (لە بەسەربردنی کاتێکی زیاتر لەگەڵ گەورەکان) و ھەست بە تەنیایی دەکەن.[٥] مناڵە تاقانەکان ھەندێک جار قەرەبووی ئەو تەنیاییە دەکەنەوە بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکی بەھێزتر لەگەڵ خودی خۆیان یان پەرەپێدانی ژیانێکی خەیاڵی چالاک کە ھاوڕێی خەیاڵی لەخۆ دەگرێت.

Remove ads

سەرچاوەکان

Loading related searches...

Wikiwand - on

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Remove ads