حیزبی ھیوا

حیزبەکانی باشووری کوردستان From Wikipedia, the free encyclopedia

Remove ads


حیزبی ھیوا یان کۆمەڵەی ھیوا لە ساڵی ١٩٣٩دا لە بەغدا دامەزرا. لە کاتی خۆیدا ھیوا گەورەترین حیزبی کوردی بوو و توانی بۆ ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوای کوردستانیش پەل بھاوێت. ئەندامانی زۆرتر لە ڕۆشنبیرانی شاریی کورد بوون و لە ڕەفیق حیلمی وەکوو دامەزرێنەری حیزبی ھیوا ناو دەبرێت. حیزبی ھیوا لە ساڵی ١٩٤٤ بوو بە دوو ئاراستەی چەپ و ڕاست بە ناوەکانی شۆڕش و ڕزگاری و لە ١٩٤٦دا ھەڵوەشێندرا.

زانیاریی خێرا ناوی ئینگلیزی, دامەزرێنەر ...
Remove ads

مێژوو

محەممەدئەمین مەنگوڕی ساڵی ١٩٣٤ لەگەڵ تاقمێک پۆلیسی نیشتمانپەروەر و باوەڕپێکراو، حیزبێک بە ناوی خوێنڕێژی پیک دێنن کە پەیڕەو و ئامانجیان ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستان بوو. لە ساڵی ١٩٣٥ مەلا حەسەن قازی (شاھۆ) چوو بۆ شاری سلێمانی و پێوەندی لەگەڵ ئەو ڕێکخراوەیە گرت. پاشان مەلا حەسەن بوو بە سەرۆکی ئەو ڕێکخراوەیە و ناوی گۆڕیی بۆ کۆمەڵەی برایەتی. شێخ لەتیفی حەفید و مەلا ئەسعەدی مەحوی لە ئەندامانی ناسراوی کۆمەڵەی برایەتی بوون.

لەلایەکی دیکەش لە ساڵی ١٩٣٧ کۆمەڵێک لە قوتابییەکانی کورد لە کەرکوک کۆمەڵەی دارکەریان دامەزراند کە دڵدار و موکەڕەم تاڵەبانی سەرکردەی بوو و لە ماوەیەکی کەم ژمارەیەکی زۆری خەڵک پەیوەندییان پێوە کردوون و گەورە بوو.[١]

لە ساڵی ١٩٣٩ دوو کۆمەڵەی دارکەر و کۆمەڵەی برایەتی یەکیان گرت و حیزبی ھیوایان پێک ھێنا. لەسەر خواستی ڕێبەرانی ھەردوو کۆمەڵەی برایەتی و دارکەر، ڕەفیق حیلمی بوو بە سەرۆک و کەسی یەکەمی حیزبەکە.[٢]

Remove ads

ئاکام

لە سەرەتای دامەزراندنی حیزبی ھیوا، دوو بەرە لە سەرکردایەتیی حیزبەکە لە ئارادا بوو. باڵی چەپی حیزبەکە پێیان وا بوو کە ھیوا دەبێت خۆی بە یەکێتیی سۆڤیەت نزیک بکاتەوە، لە بەرانبەردا باڵی ڕاستی حیزبەکە کە ڕەفیق حیلمیش ھاوڕایان بوو، داوای ھاوکارییان لە بریتانیا و ڕۆژاوا دەکرد و دەیانوت کە حیزبی ھیوا ناتوانێت دژایەتیی ئینگلیز بکات. بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دوو باڵی حیزبەکە، سەرکردەکانی ھەردوو لایەن لە ھاوینی ساڵی ١٩٤٤دا لە شاری کەلار کۆبوونەوەیەکیان لە ماڵی داود بەگی جاف بەڕێوە برد. بەڵام لەو کۆبوونەوەیە نەتەنیا کێشە و ململانییەکان چارەسەر نەکرا، بەڵکوو کۆتایی بە حیزبی ھیوا ھێنرا و ھەڵوەشاندنی حیزبەکە ڕاگەیەندرا.[٢]

بەدوای ھەڵوەشاندنەوەی حیزبی ھیوا دوو باڵە ناکۆکەکەی چەپ و ڕاستی حیزب لەژێر ناوی دەستەی «شۆڕش» و دەستەی «ڕزگاری» چالاکییەکانیان بەردەوام بوو. دەستەی شۆڕش کە کەسانێک وەکوو، نوری شاوەیس، ساڵح حەیدەری و جەمال حەیدەری لە نێوانیاندا بوو، دواتر لە دامەزراندنی حیزبی شیوعی کوردستان-عێراق بەشدار بوون.[٢]

دەستەی ڕزگاریش بریتی بوو لە کەسانێک وەکوو عەلی عەبدوڵڵا، تەھا محێدین مەعروف، جەعفەر عەبدولکەریم و سدیق ئەتروشی لە دروستبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی ١٩٤٦ دەورێکی گرینگیان بوو.[٢]

Remove ads

ئەندامان

سەرچاوەکان

Loading related searches...

Wikiwand - on

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Remove ads