دڵ
یەکێک لە ئەندامە گرنگەکانی جەستە From Wikipedia, the free encyclopedia
Remove ads
دڵ یان زر[١] ئەندامێکی ناوەندییە لە کۆئەندامی سووڕاندا و ئەو ئەندامە ماسولکەییە کە قەبارەکەی دەگاتە نزیکەی قەبارەی مشتەکۆڵەیەک. دڵ دەکەوێتە ناو سنگە کەلێن له پشت ئێسکه کۆڵه‌ی نێوان سییه‌کانه‌وه، که پاڵ به خوێنه‌وه ده‌نێت له ڕێی تۆڕێک لووله‌ی خوێن.
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |

Remove ads
پێکهاته‌ی دڵ
په‌رده‌یه‌کی دوو توێی به‌تین که له توره‌گه ده‌چێت و پێی ده‌ڵێن په‌رده‌ی دڵ(pericardium)، ده‌وری دڵ ده‌دات که شله‌یه‌ک ده‌رده‌دات بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ڵێکخشاندن له کاتی گرژبوونی دڵدا. دڵ به‌هۆی به‌ربه‌ستێکه‌وه که پێی ده‌گوترێت به‌ربه‌ستی دڵ(septum) دابه‌ش ده‌بێت بۆ دوو لا، لای ڕاست و لای چه‌پ. هه‌ر لایه‌کیش بۆ ژوورێكی سه‌روو كه پێی ده‌گوترێت گوێچکه‌ڵه(atrium). ژوورێکی خواروو که پێی ده‌گوترێت سکۆڵه(ventricle) دابه‌شکراوه. تێکڕای لێدانی دڵ لە مرۆڤێکی پێگەیشتوی ساغ دا نزیکەی (٧٢) لێدانە لە خولەکێکدا.
Remove ads
سەرچاوەکان
Wikiwand - on
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Remove ads