زانکۆی سەڵاحەدین
زانکۆیەکە لە باشووری کوردستان From Wikipedia, the free encyclopedia
Remove ads
زانکۆی سەڵاحەدین دێرینترین زانکۆیە لە باشووری کوردستاندا کە کامپی زانکۆکە ئێستا لە شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستانە،[١] ئەم زانکۆیە یەکەم جار لە شاری سلێمانی لە ساڵی ١٩٦٨ دامەزرا، بەڵام لە ساڵی ١٩٨١ گواسترایەوە بۆ شاری ھەولێر.
زانکۆی سەڵحەدین ئەندامە لە کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی زانکۆکان.[٢] تاوەکوو ٢٠٠٥ کۆلێژە پزیشکییەکانی ھەولێر لەو زانکۆیە بوو، بەڵام لەو ساڵەوە زانکۆی پزیشکیی ھەولێری لێ جیابووەوە. جۆری خوێندن لە زانکۆکەدا خۆڕایییە بەوەی زانکۆیەکی حکوومییە.[٣] ئێستا دکتۆر کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدینە.[٤][٥]
Remove ads
کۆلێژەکان
کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین بریتین لە:
- کۆلێژی زانست
- کۆلێژی کشتوکاڵ
- کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری
- کۆلێژی کارگێڕی و ئابوری
- کۆڵێژی ھونەرە جوانەکان
- کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان
- کۆلێژی پەروەردە
- کۆلێژی یاسا
- کۆلێژی زمان
- کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت
- کۆلێژی ئاداب
- کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان
- کۆلێژی زمان
- کۆلێژی زانستە سیاسییەکان
بڕوانامەکان

لە زانکۆیەکە چەندین بڕوانامە بە خوێندکار دەبەخشێندرێت
- بەکالۆریۆسی زانست (Bachelor of Science)
- بەکالۆریۆسی ھونەر (Bachelor of Arts)
- ماستەر لە زانست (Master of Science)
- ماستەر لە ھونەر (Master of Arts)
- دوکتۆرا (PhD)
- دوکتۆرای پزیشکی - Medical degree (MD)
سەرۆک
- کامەران یونس حەمەدئەمین
دەرچووە ناودیارەکانی زانکۆ
چەندین کەسی ناسراو لە زانکۆی سەلاحەدین خوێندنیان بەکۆتا ھێناوە، لەوانە:
- نەوزاد ھادی پارێزگاری پێشووی ھەولێر
- نووری مالیکی سەرۆککوەزیرانی پێشووی عێراق
- محەممەد عارف
- شەماڵ سائیب ھونەرمەند
- مارف خەزنەدار نووسەری کورد
- فەرھاد پیرباڵ
- فەتحی میرانی
- کەمال خۆشناو
- سەعدی بەرزنجی
- شوکریە ڕەسوول
- کوردستان موکریانی
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان
Wikiwand - on
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Remove ads