شڤان پەروەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
Remove ads
شڤان پەروەر (لەدایکبووی ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٥٥) گۆرانیبێژێکی کوردە. شڤان پەروەر لە بواری مۆسیقای کوردیدا زیاتر لە ٢٥ ئەلبومی ھەیە. ھەروەھا نووسەر، مامۆستای مۆسیقا و ژەنیاریشە. بەھۆی شۆڕشگێڕی و ھەڵوێستە سیاسییەکانییەوە لە میدیاکاندا زۆر ناوی لێ دەبرێت.[١]
![]() | شێوازی دەربڕینی ئەم وتارە لەگەڵ ئەو شێوازی دەربڕینە ئینسایکڵۆپیدیایییەی کە لە ویکیپیدیا بەکارھاتووە ناگونجێت. |
Remove ads
ژیان
ھەر لە تەمەنی گەنجییەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە. بەھۆی مەترسیی دەستبەسەرکردنی لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە ساڵی ١٩٧٦ وڵاتی بەجێ ھێشت و بوو بە دانیشتووی ئەڵمانیا. تا ئێستاش نەگەڕاوەتەوە بۆ تورکیا. ساڵی ٢٠٠٤ لە ئەڵمانیا «ڕێکخراوەی کولتوریی نێودەوڵەتی شڤان پەروەر» ی دامەزراند.[٢]
ئەلبومی «من بێریا تە کریە» خەڵاتی Grands prix du Disque et Audiovisuels (کە گرنگترین خەڵاتی مۆسیقای فەڕەنسایە) ساڵی ٢٠٠٤ی لە بەشی مۆسیقای جیھاندا بردەوە.[٣]
داوا لە شڤان پەروەر کرا لە کردنەوەی کەناڵی TRT6 لە سەرەتای ٢٠٠٩دا بەشداری بکات، بەڵام قبوڵی نەکرد. لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ کەناڵی TRT6 بەرنامەیەکی بەڵگەیی لە ژیانی شڤان پەروەر بڵاو کردەوە.[٤]
لە ١٦ی ئابی ٢٠٠٩ شڤان پەروەر و چەند ھاوڕێی لەکاتی فیلم گرتن لەنزیکی تاڤگەکانی (نیاگارا) بەھەڵە لەلایەن پۆلیسی کەنەدا دەستگیر کرا و دوای ماوەیەکی کورت ئازاد کرا. مەسعوود بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی حکوومەتی ھەرێم خوازیاری داوای لێبوردنکردنی Stephen Harper سەرۆک وەزیرانی ئەو دەمی کەنەدا بوون.[٥]
Remove ads
ئەلبومەکان
- گۆڤەندا ئازادیخوازان (١٩٧٥)
- ھەڤالێ بارگرانم (١٩٧٦)
- ھەرنە پێش (١٩٧٧)
- ئەی فەرات (١٩٧٨)
- کینە ئەم؟ (١٩٧٩)
- ھای دل (١٩٨٠)
- گەلێ من ڕابە (١٩٨١)
- ئاگری (١٩٨٢)
- بلبلۆ/فەرزێ (١٩٨٣)
- دۆتمام (١٩٨٥)
- لێ دیلبەرێ (١٩٨٦)
- ھەڵەبجە (١٩٨٨)
- بلبلە دلشادی/ھەڵەبجە (١٩٨٨)
- خەونا من / قاسملۆ (١٩٩١)
- زەمبیلفرۆش (١٩٩٢)
- یا ستار (١٩٩٥)
- نازێ (١٩٩٦)
- ھێڤیا تە (١٩٩٩)
- ڕۆژ و ھەیڤ (٢٠٠٠)
- سارێ (٢٠٠١)
- ھەلبەستێن بژارتییێن ١: کریڤێ (٢٠٠٢)
- ھەلبەستێن بژارتییێن ٢: کلاسیک (٢٠٠٣)
- ھەلبەستێن بژارتییێن ٣ (٢٠٠٤)
- من بیریا تە کریە (٢٠٠٤)
- دەستانا ڕۆژاڤا (٢٠١١)
- شڤاننامە/گازند (٢٠١٣)
Remove ads
کتێبەکان
- چیرۆکا نەورۆزێ، کتێب لەگەڵ کاسێتی دەنگ و مۆسیقا، شڤان پرۆداکشن، چاپی ئاپیک، ١٩٩٠.
ئەمانەش ببینە
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان
Wikiwand - on
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Remove ads