عومان
دەوڵەتی باڵادەست لە ڕۆژئاوای ئاسیا From Wikipedia, the free encyclopedia
Remove ads
عومان (بە عەرەبی: سلطنة عُمان) وڵاتێکی عەرەبییە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین. پایتەختەکەی مەسقەتە دەکەوێتە بەشی باشوری ڕۆژھەلاتی نیمچە دورگەی عەرەب، لە باکورەوە لەگەل ئیمارات لە ڕۆژئاواوە سعودیە و لە باشوری ڕۆژاوا یەمەن دراوسێیە، روبەرەکەی٣٠٩٫٥٠٠کم چوارگۆشەیە سیستمی حوکومرانی لە عومان سیستمی پاشایەتی راستەوخۆیە.[١]
Remove ads
جوگرافیا
عومان دەکەوێتە نێوان ھێڵی پانی ١٢-٢٨ باکوور و ھێڵی پانی ٥٢-٦٠ ڕۆژھەلات؛ بیابانی (حصی السھل واسع) زۆربەی ناوەراستی وڵاتی عومان دادەپۆشێت، لەگەڵ کۆمەڵێک زنجیرە چیا بە درێژایی باکووری (ال جبال الحجر) و کەناری باشووری ڕۆژھەڵات، شارە سەرەکیەکانی لێیە؛ پایتەختی وڵات مەسقەت، "سەحار"، "صور" لە باکوور، "سەلالە" لە باشوور.
کەشوھەوای عومان وشکە لە ناوچەکانی ناوەوەی وڵات.
دانیشتوان
بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی عومان ٣,٩٢٦,٤٩٢ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٠٥ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٢٦.٧ ساڵە. ھەروەھا ٧٤ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٢]
ئایین
پێشانگا





سەرچاوەکان
Wikiwand - on
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Remove ads