عەبدوڵڵا ھەرتەلی
نووسەر و زاناى کورد و شاعیر From Wikipedia, the free encyclopedia
Remove ads
عەبدوڵڵا عەبدولعەزیز ھەرتەلی (ناسراو بە مامۆستا عەبدوڵڵا ھەرتەلی؛ ١ی تەمموزی ١٩٥٥ لە گوندی ھەرتەل - ٧ی نیسانی ٢٠٢٠) و زانا و شارەزا لە ئایینی ئیسلام،و شەرعزان. چەندین کتێبی جۆرا و جۆری شەرعی و ئاینی ئیسلامی داناوە، نوسەر و وەڕگێڕی چەندین کتێبانە، لە ڕێکەوتی ٧ی نیسانی ٢٠٢٠ کۆچی دوایی کردووە.[١][٢]
![]() | کێشە لەسەر بێلایەنبوونی ئەم وتارە ھەیە. وادیارە ئەم وتارە بە شێوەیەکی لایەنگرانە نووسراوەتەوە. |
Remove ads
ژیاننامە
ناوی تەواوی مامۆستا مەلا عبداللە کوڕی عبدالعزیز کوڕی خضر ی کوڕی عبدالعزیزی ـ هەرتەلی ـ یە مامۆســتا لــە ساڵی ۱۹٥٥ لە گوندی هەرتەل لە دایــک بووە . زۆرینەی خوێندنی خۆی لە شاری هەولێردا بووە لە خزمەت مامۆستا خدری شەمامەری و مامۆستا سید موحەممەدی پیرداودی و مامۆستا مەلا بەهائەددینی خەتێ و شێخ عبدالله ی زیخان و مامۆستاجەمال هەرتەلی و مامۆستاعبدالباقی هەرتەلی و مامۆستا فائیز المدرس و مامۆستا جەلال زراری و زۆرێکی تر لە زانایانی هەولێردا خوێندوویەتی ، بە گشتی لای زۆربەی زانا گەورەکانی شاری هەولێر خوێندویەتی . جەنابی مامۆستا لە ساڵی ۱۹۷۷ دامەزراوە و جەنابی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس بڕیاری داوە ئیجازەی مەلایەتی پێبدات ؛ بەڵام مامۆستا بە هۆی باری داراییەوە نەیتوانیوە لە بەغدا درێژە بە خوێندن بدات.. دوای ساڵێک لە خوێندنی کۆلێژ لە بەغدا ئیجازەی لە کۆلێژ وەرگرتوە و گەڕاوەتەوەو نەیتوانیوە بچێتەوە بۆ درێژەدان بە خوێندنی کۆلێژ و وەرگرتنی ئیجازەنامەکەی لە خزمەت جەنابی مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس … دوای دامەزراندن ژنی هێناوەو پاشان ماوەیەک دەچێتە سەربازی چونکە لەو سەردەمدا سەربازی بەزۆرە ملێ بوە … دوای ماوەیەک دەگەڕێتەوە گوندی هەرتەل و واز لە سەربازی دەهێنێت و دەست دەکاتەوە بەکاری مەلایەتی . جەنابی مامۆستا لە سەرەتای نەوەدەکان دەستی کردووە بەنووسین بەماوەیێکی کەم دانراوەکانی مامۆستا گەیشتنە ئەوپەڕی کوردستان و پارچەکانی تری کوردستان . مامۆستا لەزۆربەی زانستەکاندا دانراوەی هەیەو خزمەتەکانی بەڕوونی لەکتێبخانەی کوردیدا دیارن .
Remove ads
قۆناغی خوێندن
لەلایەن چەندین زانا خوێنوویەتی لە حوجرەکانی کوردستان لەوانە:
- مامۆستا خدری شەمامەری
- مامۆستا سید موحەممەدی پیرداودی
- مامۆستا مەلا بەهائەددینی خەتێ
- شێخ عبدالله ی زیخان
- مامۆستاجەمال هەرتەلی
- مامۆستاعبدالباقی هەرتەلی
- مامۆستا فائیز المدرس
- مامۆستا جەلال زراری
- چەندیی تریش[٣]
منداڵەکان
مەلا عەبدوڵڵا ھەرتەلی سێ منداڵی لە دوای خۆی بە جێھێشتووە بریتیین لەمانە:
- مەلا محەممەد
- ئەحمەد
- عەبدولڕەحمان[٣]
کتێبە چاپکراوەکان
مامۆستا لەزۆربەی زانستەکاندا دانراوەی هەیەو خزمەتەکانی بەڕوونی لەکتێبخانەی کوردیدا دیارن .
لەبەناوبانگ ترین دانراوەکانی:
- ڕوونکردنەوەی چل حەدیسەکەی پێغەمبەرﷺ.[٤]
- چۆنیەتی حەج و عەمرە.
- ھۆنراوەی ئیمان و ئیسلام.
- چەند گوڵێک لە گوڵزاری ئیسلام پێشکەشە بە گەنجی نێونەمام.
- مانگی شەوی چواردە، ڕوونکردنەوەی (قصیدة البردة).
- ڕۆژی پڕشنگدار.[٥]
- ڕوناکی (رب العالمین) ڕوونکردنەوەی (منھاج الطالبین).[٦]
- بەشکردنی میرات، ڕوونکردنەوەی (قطر العرض فی علم الفرائض).[٧]
- عەقیدەی ئیسلامی.
- ڕوونکردنەوەی (العقیدة الطحاویة).
- مێرگ و گوڵزاری بەھار بۆ گەشتیارانی ژیانی پێغەمبەری ڕێزدار.[٣]
Remove ads
ئەمانەش ببینە
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان
Wikiwand - on
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Remove ads