عەلی حەسەن ئەلمەجید

ژەنەڕاڵی پێشووی بەعس From Wikipedia, the free encyclopedia

عەلی حەسەن ئەلمەجید
Remove ads

عەلی حەسەن ئەلمەجید (بە عەرەبی: علی حسن عبد المجید التکریتی)(‎١٩٤١ - ٢٠١٠) ناسراو بە عەلی کیمیایی ژەنەڕاڵی پێشووی سوپای ڕژێمی بەعس و ئامۆزای سەدام حوسێن بوو کە وەکو کەسی یەکەم لە کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە بە سزای لەسێدارەدان تۆمەتبار کرا و لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لەسێدارەدرا بە بڕیارێک لەلایەن دادگای تاوانەکانی بەغداد. ئەو بە یەکێک لە ھاوڕێ نزیکەکانی سەدام حوسێن ھەژمار دەکرا و لە ساڵی ١٩٦٨ دا و لە ڕیزەکانی حیزبی بەعسدا پۆستی «فەریق ڕوکن»ی پێ درا، عەلی کیمیاوی بە دەستەڕاستی سەدام حووسێن پەسن دەکرا و جێبەجێکاری زۆرێک لەو کردارە و تاوانە خوێناوییانە بووە کە دەرھەق بە کورد و عێراقییەکان ئەنجام دراون.[١]

زانیاریی خێرا عەلی حەسەن ئەلمەجید, بە عەرەبی: علي حسن المجيد ...
Thumb
عەلی کیمیایی لە دادگا
Remove ads

ژیان

عەلی کیمیایی بەپێی بەڵگەنامەکان لە ساڵی ١٩٤١ لە تکریت لە دایک بووە، بەڵام بۆخۆی وتوویەتی لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٤ە، تەمەنی منداڵی لە تکریت بەسەر بردووە.[٢] لە ئازاری ١٩٨٧دا بەرپرسی یەکەمی بەعس بووە لە ھەرێمی کوردستان و دەستی بەسەر ھێزەکانی پۆلیس و سوپادا گرتووە. دوای دوو مانگ لە وەرگرتنی پۆستەکەی، دەستی کردووە بە ڕاگواستنی ھاووڵاتیانی کورد بۆ ناوچە بیابانییەکانی عێراق و پڕۆسەی ئەنفالی بە بێسەروشوێنکردنی ١٨٢ ھەزار کورد دەست پێ کردووە.[٣] لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ دا بە سەرپەرشتی عەلی کیمیایی شاری ھەڵەبجە بە چەکی کیمیاوی بۆردوومان کرا و ٥ ھەزار کەسی کوژرا. لە ئابی ١٩٩٠دا کە ڕێکەوتی داگیرکردنی کوەیت لەلایەن عێراقەوە بوو، عەلی کیمیاوی ڕۆڵی سەرکوتکارانەی ھەبووە. ماوەیەک وەزیری ناوخۆ بووە و لە نێوان ١٩٩١ تا ١٩٩٥دا بووتە وەزیری بەرگری و لە ١٩٩٦یشدا دەستی لە کوشتی سەدام کامیل و حوسێن کامیلی برازا و زاوای سەددام حوسێندا ھەبووە.

لە دەستپێکی پڕۆسەی جەنگی ئازادیی عێراقدا، بەرپرسیارییەتی ناوچەکانی باشووری عێراقی پێ دراوە. لە نیسانی ٢٠٠٣دا ئەوە ڕاگەیندرا کە لە بۆردوومانێکدا کوژراوە، بەڵام دواتر و لە حوزەیراندا ئەو ھەواڵە ڕەت کرایەوە. لە لیستی ئەو ٥٥ تۆمەتبارەی کە ئەمریکا داوای کردبوون لە ڕیزبەندی پێنجەمدا بووە. لە ٢١ی ئابی ٢٠٠٣دا دەستگیر کرا و لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٧دا لەسەر جینۆسایدی ئەنفال سزای لەسێدارەدانی بۆ دەکرا، لە ڕۆژی ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لە سێدارە درا.[٤]

Remove ads

سەرچاوەکان

Loading related searches...

Wikiwand - on

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Remove ads