فەتانە وەلیدی

گۆرانیبێژێکی کورد (١٩٥٣–٢٠٢٤) From Wikipedia, the free encyclopedia

فەتانە وەلیدی
Remove ads

فەتانە وەلیدی (١٩٥٣ لە سنە، ڕۆژھەڵاتی کوردستان - ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ لە سنە[١][٢]) خانمە گۆرانیبێژێکی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو.[٣] لە خوێندنگەی باڵای میوزیک لە تاران خوێندوویەتی و لە ساڵانی حەفتاکان لە ڕێگەی حەسەن کامکار، باوکی گرووپی کامگارەکان و محەممەد شەریف وەلیدیی باوکی خۆی، ئاشنای جیھانی مۆسیقا بووە.[٤] فەتانە ٥٦ گۆرانیی لە ڕادیۆی سنە و ڕادیۆی کوردیی کرماشان تۆمار کردووە، بەڵام تەنیا ئەلبوومێکی بە ناوی بولبول لە بەردەستدایە.[٥] بەھۆی باری نالەباری ژیان و نەخۆشیی دەروونییەوە ماوەی پیشەکەی زۆر نەبوو، بەڵام لەو تەمەنە کورتەی پیشەکەیدا بە کەسێکی گرنگ لە ھونەری مۆسیقای کوردی دادەنرێ چونکە یەکێک لە یەکەمین گۆرانیبێژانی ژنی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە دواتر بووە ئیلھامبەخشی ژمارەیەک لە ھونەرمەندانی ژن و تەنانەت پیاوی تریش لە کوردستان.[٦]

زانیاریی خێرا فەتانە وەلیدی, زانیارییەکان ...
Remove ads

ژیاننامە

فەتانە محەممەد شەریف وەلیدی لە ساڵی ١٩٥٣ لە بنەماڵەیەکی ھونەری لە شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بووە و ھەر لە منداڵییەوە تێکەڵی ھونەری مۆسیقا و ئاواز بووە و بە یەکێک لە ژنە ڕچەشکێنەکان لە مەیدانی ھونەر و مۆسیقای کوردی دادەنرێ.[٧] باوکی فەتانە گۆرانیبێژ بووە و کەمانی ژەنیوە. فەتانە ھەر لە منداڵییەوە لەلای حەسەن کامکار دەستی بە فێربوونی وانەکانی مۆسیقا کردووە و لە تەمەنی حەوت ساڵیشەوە دەستی بە وتنی گۆرانی کرد و لە ڕادیۆی سنە گۆرانییەکانی تۆمار دەکرد. بۆ ئەو سەردەمەی کۆمەڵگەی کوردی، وتنی گۆرانی تەنانەت بۆ پیاوانیش وەکو کارێکی نەشیاو سەیر دەکرا و، بەو ھۆیەوە فەتانە ڕووبەڕووی جۆرەھا توانج و تانە و کاری نەشیاو بوویەوە.[٨] چەندین چیرۆک و گێڕانەوە سەبارەت بە ھۆکاری دوورکەوتنەوەی فەتانە لە گۆرانی و مۆسیقا باس دەکرێن، بەڵام دیارترینیان چیرۆکێکی خۆشەویستییە کە بووەتە ھۆی خراپی دۆخی دەروونی بۆی.[٩]

فەتانە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ و لە تەمەنی ٧٠ یان ٧١ ساڵیدا لە سنە وەفاتی کرد.[١][٢]

Remove ads

دیسکۆگڕافی

فەتانە ٥٦ گۆرانیی وتووە، بەڵام تەنیا یەک ئەلبوومی بە ناوی بولبول بڵاو کراوەتەوە.

زانیاریی زیاتر ژمارە, ناو ...

سەرچاوەکان

Loading related searches...

Wikiwand - on

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Remove ads