مایکرۆسۆفت ئۆفیس
مایكرۆسۆفت ئۆفیس پڕۆگرامهكانی From Wikipedia, the free encyclopedia
Remove ads
مایکرۆسۆفت ئۆفیس (بە ئینگلیزی: Microsoft Office)، بەرھەمی کۆمپانیای ئەمریکایی مایکرۆسۆفتە، ئەم بەرھەمە وەک کۆکراوەی کۆمەڵە نەرمەکاڵەیەکی کۆمپانیاکەیە کە بە زمانی سی++ داڕێژراون. بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٨٩ وەشێنرا، کە ئەو کات تەنیا سێ نەرمەکاڵای بۆ وەشێنرا، کە ئەوانیش ھەریەکە لە وۆرد و پاوەڕپۆینت و ئێکزڵ بوون، ئەم پڕۆگرامە بۆ ھەردوو سیستەمی ویندۆز و ماک ئۆ ئێس گونجاوە و کاری لەسەر دەکرێت بۆ پەرەپێدان.

Remove ads
پڕۆگرامەکان
- وۆرد: بەکاردێت بۆ نووسینی بابەت و دەق و پەرتووک و بەڵگەنامە، کە توانای چاپکردن و لەبەرگرتنەوە و چەنەدەھا شتی تری ھەیە، کە بۆ دەستکاریکردنی ئامادەکراوە.
- پاوەڕپۆینت: بەکاردێت بۆ درووستکردنی دەق بۆ نیشاندان بە داتاشۆ بە مەبەستی بەستنی سیمینار و کۆڕ لە تەواوی جیھان بەکاردێت، بەوەی کە کۆمەڵێک ئامرازی بۆ دەستکاریکردن تێدایە.
- ئێکزڵ: بۆ مەبەستی ئامار و خشتە و ژمێریاری بەکاردێت.
- ئاوت ڵووک: بەکاردێت بۆ ناردنی پۆستی ئەلیکترۆنی.
- ئەکسێس: بە مەبەستی درووستکردنی بنکەدراوە بەکاردێت.
- پەبڵیشەر یان فڕەنت پەیج: بۆ درووستکردنی پەڕگەی وێب بەکاردێت یان درووستکردنی کارتی بازرگانی و کۆمەڵێک کاری تری جۆراوجۆر.
- پیکچەر مانەجەر: بۆ کردنەوەی وێنە بەکاردێت، کە توانای زووم و ھەڵگەڕانەوەی وێنەی ھەیە.
Remove ads
وەشانەکان
مایکرۆسۆفت ئۆفیس بۆ ویندۆز
- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ١٫٥
- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ١٫٦
- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٣٫٠
- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٤٫٠
- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٤٫٢
- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٤٫٣
- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٩٥
- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٩٧
- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٢٠٠٠
مایکرۆسۆفت ئۆفیس بۆ ویندۆز ئێکس پی
- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٢٠٠٣
- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٢٠٠٧
- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٢٠١٠
- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٢٠١٣
- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٢٠١٦
- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٢٠١٩
- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٢٠٢١
Remove ads
سەرچاوەکان
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە مایکرۆسۆفت ئۆفیس تێدایە.
Wikiwand - on
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Remove ads