موعاویە کوڕی ئەبوو سوفیان

From Wikipedia, the free encyclopedia

موعاویە کوڕی ئەبوو سوفیان
Remove ads

معاوییەی کوڕی سەخڕ کوڕی حەرب کوڕی ئومەیە کوڕی عەبد شەمس کوڕی عەبد مەناف ناسراو بە معاوییەی کوڕی ئەبوو سوفیان, نازناوەکەی باوکی عەبدول ڕەحمان بووە ویەکێک لە کوڕەکانی ئەبوو سوفیانی کوڕی حەرب بووە ویەکەم خەلیفەی دەوڵەتی ئەمەوییە، والی شام بوو لە سەردەمی خەلافەتی عوسمانی کوڕی عەفان و لە دووای ڕووداوی کوژرانی عوسمان، عەلی بووە خەلیفە کە بووە ناکۆکیان ھەتا عەلی کوژرا پاشان حەسەنی کوڕی عەلی وازی لە خەلافەت ھێنا بۆ معاوییە بەپێی ڕیکەوتنێک، وبەم شێوەیە معاوییە دەوڵەتی ئەمەوی دامەزراند و دیمەشقی کردە پایتەختی و موبایەعەی وەرگرت بۆ یەزیدی کوڕی پێش مردنی.

زانیاریی خێرا موعاویە کوڕی ئەبوو سوفیان, لەدایکبوون ...
Remove ads

نەژادی

کوڕی ئەبوو سوفیان (سەخڕ)ی کوڕی حەرب کوڕی ئومەیە کوڕی عەبد شەمس کوڕی عەبد مەناف کوڕی قوسەی کوڕی کیلاب بووە، کە باوکی لە پێشەواکانی قوڕەیش بووە ویەکێک بوو لە داناو خاوەن ڕاکانی مەککەو دایکی معاوییە ھندی کچی عەتبەی کوڕی ڕەبیعەی کوڕی عەبد شەمس کوڕی عەبد مناف بووە.

ژیاننامە

معاوییە پازدە ساڵ پێش کۆچی موسڵمانان بەرامبەر لەگەڵ ٦٠٣ی زایینی[١] لە مەککە[٢] لە دایک بووە، ولە کاتی فەتحی مەککەدا تەمەنی ٢٣ ساڵ بووە، ولەوانە بوو کە ئیسلام بوو کە فەتح کرا.

خێزان و منداڵەکانی

  • مەیسونی کچی بەحدەلی کەلبییە، (یەزید)ی لێ بوو.
  • فاخیتەی کچی قەرزەی مونافییە. ئەمیش (عەبدولڕەحمان) و (عەبدوڵڵا)ی لێ بوو.
  • نائیلەی کچی عومارەی کەلبییە.

ئیشەکانی لە سەردەمی ئەبووبەکر

سەرکردایەتی سوپای براکەی (یەزیدی کوڕی ئەبوو سوفیانی) گرتە دەست لە خەلافەتی ئەبووبەکردا، وھەڵگەڕاوەکانی کوشت لە شەڕی یەمامەدا، پاشان خەلیفە ئەبووبەکر لەگەڵ یەزیدی برایدا ناردی بۆ فەتحی شام ولەگەڵیا بوو ڕۆژی فەتحی سەیدا و عەرقە و جەبەل و بەیروت لە کەنارەکانی شام. یەکێک لەکارەکانی پەردەداری لەنێوان خۆی و خەڵکی دروست کرد

ولایەتی شام

معاوییەی کوڕی ئەبوو سوفیان ولایەتی ئوردنی لە شام گرتە دەست لە ساڵی ٢١ک لە سەردەمی عومەری کوڕی خەتاب، لە دوای مردنی یەزیدی برای، خەلیفە عومەر معاوییەی کردە والی دیمەشق و دەوروبەری، پاشان خەلیفە عوسمانی کوڕی عەفان کردییە والی ھەموو شام، لە دوای وەفاتی عوسمان ساڵی ٣٥ک دەرچوو لە فەرمانی خەلیفە عەلی کوڕی ئەبوتالیب وداوای حەقسەندنەوەی لە بکوژانی عوسمانی کوڕی عەفان دەکرد، ولە پێش ئەوەشدا ڕووداوی جەمەل ڕوویدا کە عائشەی کچی ئەبووبەکر خێزانی پێغەمبەر محەممەد ڕووبەرووی خەلیفە عەلی بوونەوە وسەرکردەی سوپاکە تەڵخەی کوڕی عوبەیدوڵڵا وزوبێری کوڕی عەوام بوون کە ھەموویان دەرچوون بۆ ئەوەی حەقی کوژرانی عوسمان بسێنن، ولە دوای ئەو ڕوودوە معاوییەش لەگەڵ خەلیفە عەلی کوڕی ئەبووتالیب ڕووبەڕووبونەوە شەڕی سەفین لە نیوانیان ڕوویدا، ولە دوای کوژرانی عەلی، موبایەعە درا بە حەسەنی کوڕی عەلی لە عێراق وحیجاز بەڵام معاوییە ڕووبەرووی بۆیەوە وحەسەن بۆ ئەوەی ڕێ لە خوێن ڕشتنی موسڵمانان بگرێت وازی لە خەلافەت ھێنا بۆ معاوییە بە مەرجێک دوای خۆی معاوییە خەلافەت بگەڕێنێتەوە بۆ حەسەن وحسەینی برای، بەم شێوەیە معاوییە بووە خەلیفەی موسڵمانان ودیمەشقی کردە پایتەختی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی.

Remove ads

فەتحە ئیسلامییەکان

لە دوای دامەزراندنی دەوڵەتی ئەمەوی و معاوییە خەلافەتی گرتە دەست و دەوڵەتە ئیسلامییەکەی بەھێز کرد فەتحی ئیسلامی دەستی پێکرد، ولە سەردەمی معاوییەدا ڕووبەری دەوڵەتی ئیسلامی فراوان بوو و لە ئاڕاستەی وڵاتی ڕۆم و سەند و کابول و ئەھواز و وڵاتی ئەودیو ڕووبار و باکووری ئەفەریقادا، ومعاوییەی یەکەم کەشتیگەلی جەنگی دروست کرد لە مێژووی ئیسلامدا و دوورگەی قوبرس وسەقڵییە و ناوچە و دوورگەکانی دەریای ناوەڕاستی پێ فەتح کرد.

معاوییە توانی ڕێگە لە دەوڵەتی بیزەنتی تەسک بکاتەوە لەسەر سنوورەکانی لەگەڵیاندا ودەستی گرت بەسەر دوورگەی ڕۆدس و ئەڕواد، کە دوورگەی ئەڕواد لەسەر کەنارەکانی شام لە سوریا گرنگییەکی زۆری ھەبوو لەبەر نزیکبوونی لە قوستەنتینییە، معاوییە گەمارۆی ئەو شارەی دا ھەرچەن ئەم گەمارۆدانانە زیانێکی گەورەی لە ڕۆم خست بەڵام نەیانتوانی فەتحی قوستەنتینییە بکەن ومعاوییە ناوەندی بۆ دروستکردنی کەشتی دەریای دروست کرد لە شارەکانی کەناری شامدا و لە دوورگەی ڕەوزە، ھەروەک ئەو پلانەی جێبەجێکرد بۆ گواستنەوەی عەرەبە موسڵمانەکان بۆ دوورگەکانی دەریای ناوەڕاست بۆ پارێزگاریکردنی وبڵاوکردنەوی ئیسلام تێیدا، موسڵمانان دابەزین لە سەقڵییە ساڵی ٤٨ک.

Remove ads

حالەتی نەتەوەی ئیسلامی پێش ئەوە معاوییە خەلافەت بگرێتە دەست

معاوییەیبەرپرسەی ئومەی ئیسلامی گرتە دەست، کە سێ بەش بوون لەو کاتانە، بەشی یەکەم، ئەوانەی داوای حەق سەندنی کوژرانی خەلیفە عوسمانی کوڕی عەفانیان دەکرد، وبەشی دووەم، ئەوانەبوون کە عەلی کوڕی ئەبوتاڵیبیان خۆشئەویست و خۆی نەوەکانیان بە شایانتر دەزانی بۆ وەرگرتنی خەلافەت کە زۆرینەیان لە عێراق بوون و کەمێکیان لە میسر بوون، وبەشی سێیەم، خەواریجییەکان بوون، کە دژی ھەردوو تاقمەکەی تر بوون وبە لە ئایین لادەریان دادەنان، ویەکەم ئەرکیان بە کوشتنی معاوییە و کۆمەڵەکەی عەلی دادەنا، ئەوەی گرنگ بوو بۆ معاوییە وقەلەقی کردبوو خەواریجیەکان بوون کە باشی سیاسەت سوودی نەبوو لەگەڵیان وڕۆچوونێکی توند ڕۆچوون لە ئاییندا، معاوییە دوایان کەوت وبە دوای ئەونەدا چوو کە لە زانیارییە ئیسلامییەکان لایان دەدا.

Thumb
مزگەوتی ئەمەوی، کە لە سەردەمی معاوییە بنیات نرا
Remove ads

سیاسەتی ناوخۆ

دامەزراندنی دیوانە ناوەندییەکان، کە پێک ھاتبوو لە

  • دیوانی پەیامەکان کە دەستەیەک بوون سەرپەرشتی نووسینی پەیامەکانی خەلیفە و فەرمان و ڕێکەوتنەکانیان دەکرد.
  • دیوانی خاتم کە بەدوای نھێنی و پاراستنی نێراوەکانی دەوڵەتدا دەچوو.
  • دیوانی پۆستە کە ڕژێمی پۆستە ھاتە دەوڵەتی ئیسلامییەوە لەو کاتانەدا.
  • ڕژێمی نووسینەکان، کە نووسەری دانا بۆ نووسینی پەیام ونوسەر بۆ دیوانی سەرباز وبۆ دیوانی پۆلیس ودیوانی داد.

دابینکردنی ئاسایش بۆ دەوڵەت

  • گرنگییەکی زۆری دا بە دابینکردنی ئەمن وئاسایش بۆ خەڵک دا و پاسەوان و پۆلیسی دانا کە پاسەوانەکانی لە ترسی ئەو خەواریجانە دانا کە دەیانویست بیکوژن، وپۆلیسیش بۆ پاراستنی یاسا وئاسایش.
  • بە باشی پیاو وبەرپرسەکانی ھەڵئەبژارد
  • پەیڕەوی ھەردوو سیاسەتی توندڕەوی ونەرم ڕەوی دەکرد
  • دەزگای زانیاری زۆر بەھێز بوو لە ناوەوە ودەرەوەدا لەو سەردەمە. لە نموونەی ئەمەشا ئاگاداربوون بوو لەو نێرراوانەی لە نێوان حسەین وخەڵکی عێراقدا بوو.
  • گرنگی دا بە سوپای ئیسلامی.

ولەو شتانەی کە بۆ یەکەم جار معاوییە لە جیھانی ئیسلامیدا دای نا ئەوەبوو کە یەکەم کەس بوو لە ناو خەلیفەکاندا کە ڕای سپارد حوکم بدرێتە دەست کوڕەکەی لە دوای خۆی.

Remove ads

کۆچی دوایی

کۆچی دوایی کرد لە دیمەشق[٣][٤] لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا دوای ئەوەی فەرمانی کرد بە دانانی کوڕەکەی (یەزیدی کوڕی معاوییە) لە جێگەی خۆی، نێژرا لە دیمەشق ومردنی ساڵی ٦٠ک بوو، دوای ئەوەی کە ٢٠ ساڵ والی و ٢٠ ساڵ خەلیفە بوو.

سەرچاوەکان

Loading related searches...

Wikiwand - on

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Remove ads