مەنچوریا

From Wikipedia, the free encyclopedia

مەنچوریا
Remove ads

مەنچوریا پێکھاتوو لە چەندەھا جوگرافیای کەوتوو لە چین و ڕووسیا و باکووری ئاسیا (بە زۆری باکووری چین، چینی مۆدێرنی ئەمرۆ). ناوچەیەکی مێژووییە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا کە تەواوی چینی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێستا و بەشێک لە ڕۆژھەڵاتی دووری ڕووسی مۆدێرن لە باشووری ڕووباری ئودا و زنجیرە چیای توورینگرا-دژاگدی لەخۆدەگرێت. قەبارەی جوگرافیای ورد بەپێی پێناسەکە دەگۆڕێت: بە مانا تەسکەکە، ئەو ناوچەیەی کە لە سێ پارێزگای چینی ھایلۆنگجیانگ، جیلین و لیاونینگ و ھەروەھا پارێزگاکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەوەی مەنگۆلیا لە ھولونبوویر، ھینگان، تۆنگلیاو و چیفێنگ پێکدێت؛ بە مانایەکی فراوانتر، مانچوریای مێژوویی ئەو ناوچانە لەگەڵ حەوزی ڕووباری ئەموور لەخۆدەگرێت، کە بەشێکیان لەلایەن شانشینی چینگەوە بە سەرۆکایەتی مانچوو لەکاتی لکاندنی ئەموور لە ساڵانی ١٨٥٨–١٨٦٠دا درایە ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا. ئەو بەشانەی مەنچوریا کە دراوە بە ڕووسیا بە کۆی گشتی بە مەنچوریای دەرەوە یان مانچوریای ڕووسی ناسراون، کە بریتین لە ئۆبلاستی ئامووری ئێستا، پریمۆرسکی کرای، ئۆبلاستی خۆسەری جوولەکەکان، و بەشی باشووری خابارۆڤسک کرای و لێواری ڕۆژھەڵاتی زابایکالسکی کرای.

زانیاریی خێرا مەنچوریا, ناونراوە لەدوای ...
Remove ads

بەشە جوگرافییەکان

  • (بە زۆری) باکووری ڕۆژھەڵاتی چین، بە تایبەتی ھەر سێ ھەرێمی ھێلۆنگجیانگ، جیلین، لیاۆنینگ، ھەروەھا پارێزگاکانی ناوەوەی مەنگۆلیای ھولونبویر، ھینگان، تۆنگلیاۆ، چیبێنگ، و ھەنێک کاتیش سیلین گۆل.
  • مەنچوریای مەزن، لە باکوور و ڕۆژھەڵاتی چین شوێنی نیشتەجێبوونی مێژوویی جورچییەکانبوو کە بوون بە کە دواتر پێیان وترا مانچوس، لە جیھانی ئەمرۆدا دابەشبوون بۆ چین و ڕووسیا، (باکووری چین و بەشی باشووری ڕووسیای ڕۆژاوا) کە دەکەوێتە باشووری ڕووباڕی ئودا وەک «ڕووسییە مەنچوورییەکان» ناسراون.
  • دوایین سەردەمی جین کە ئیمپراتۆرییەتێکی مەنچوورییەکان بوو کە دواتر بوو بە ئیمپراتۆریەتیی چینگ.
  • ھەرێمەکانی باکوور وەکوو ئیمپراتۆریەتیی چینگ کە لەلایەن خەڵکانی مانچوو بەڕێوەدەبردرا مانچوکوو (١٩٣٢ تا ١٩٤٥ ی زایینی) ویلایەتێکی ژێردەستی ئیمپراتۆرییەتی ژاپۆن بوو کە وەک نیشتمانی مانچوو دەبینرا.
Remove ads

بەستەرە دەرەکییەکان

Loading related searches...

Wikiwand - on

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Remove ads