نەتەوە یەکگرتووەکان

ڕێکخراوەیەکی نێواننەتەوەییی نێوانحکوومیی جیھانی From Wikipedia, the free encyclopedia

نەتەوە یەکگرتووەکان
Remove ads

نەتەوە یەکگرتووەکان (بە ئینگلیزی: United Nations، کورت دەکرێتەوە بۆ UN، یوو ئێن) ڕێکخراوێکی نێوان میرییەکانە کە ئامانجە ڕاگەیەندراوەکانی بریتین لە پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی، پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانە لە نێوان گەلان، بەدەستھێنانی ھاوکاری نێونەتەوەیی و بوون بە ناوەندێک بۆ ھاوئاھەنگی کردەوەکانی گەلان. گەورەترین و ئاشناترین ڕێکخراوی نێونەتەوەیییە لە جیھاندا، بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر خاکی نێونەتەوەیی لە شاری نیویۆرکە، ھەروەھا ئۆفیسی سەرەکی دیکەی لە ژنێڤ، نایرۆبی، ڤیەننا و لاھای ھەیە.[٦]

زانیاریی خێرا عەرەبی:, چینی: ...
Remove ads

مێژوو

Thumb
جینین هێنیس سکرتێری پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان

پاش سەرنەکەوتنی ڕێکخراوی کۆمەڵەی نەتەوەکان لە پێشگرتن لە جەنگی جیھانیی دووەم و لە بەر ترسی ئەوەی کە مرۆڤ لەوانەیە جەنگێکی تری لە ھەمان جۆر دروست بکات، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزرا تا جێگای ڕیکخراوی کۆمەڵەی نەتەوەکان بگرێتەوە.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ڕێکخراوێکی جیھانیی نێونەتەوەیییە، بیرۆکەی دروستبوونی دەگەرێتەوە بۆ ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤١، کاتێک وڵاتە ھاوپەیمانەکانی ئەوکات، ھەر یەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئینگلتەرا، ڕێککەوتننامەیەکیان مۆر کرد.[٦] ئەمە بە یەکەم ھەنگاو دەژمێردرێت لە دروستبوونی ئەم ڕێکخراوە.

لە ١٤ی ئابی ساڵی ١٩٤١، لە کۆبوونەوەیەکی نێوان سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی بەریتانیا، وینستۆن چێرچیل، لەگەڵ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای ئەوکات، فرانکلین ڕۆزڤێڵت بوو، بڕیاری دەستپێشخەریی کۆمەڵێک ھەنگاو درا. ئەم دۆکۆمێنتە لە نێوان ھەردوو ناوبراو لەسەر کەشتییەک «لە شوێنێکی ناو دەریا» واژوو کرا. ئەم دۆکۆمێنتە بە پەییمانی ئەنتلەنتیک ناو دەبرێت کە دوایی کاری بۆ کرا و ئەو ڕێکخراوەی لێ کەوتەوە کە ئێستا دەیبینین. 1ی ئازاری ١٩٤٥، ٢١ دەوڵەتی دیکە جاڕنامەکەیان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە واژۆ کردبوو. دوای چەند مانگێک لە پلاندانان، کۆنفرانسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٢٥ی نیسانی ١٩٤٥ لە سانفرانسیسکۆ کرایەوە، کە ٥٠ حکومەت و ژمارەیەک ڕێکخراوی ناحکومی بەشدارییان تێدا کرد. وڵاتانی سپۆنسەری چوار گەورەکە بانگهێشتی گەلانی دیکەیان کرد بۆ بەشداریکردن و سەرۆکی شاندەکانی چوار کەسەکە سەرپەرشتی کۆبوونەوە پلینۆمەکانیان کرد. وینستن چەرچڵ داوای لە ڕۆزڤێڵت کرد کە فەرەنسا بگەڕێنێتەوە بۆ پێگەی زلهێزێکی گەورە دوای ئازادکردنی پاریس لە ئابی ١٩٤٤. داڕشتنی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوو مانگی دواتردا تەواو بوو؛ لە ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٤٥ لەلایەن نوێنەرانی ٥٠ وڵاتەوە واژۆ کرا. یان سمۆتس نووسەری سەرەکی ڕەشنووسەکە بوو. نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٥ هاتە ئاراوە، بە پەسەندکردنی میساقەکە لەلایەن پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشەوە- ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، یەکێتی سۆڤیەت و کۆماری چین و بە زۆرینەی زۆرینەی ئەوی دیکە ٤٦ واژۆکەر.[٧][٨][٩]

-سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەکە لە ١٩٤٦ەوە تا ئێستا

زانیاریی زیاتر ژ, ناو ...
Remove ads

ئامانجەکانی ڕێکخراو

دەکرێت ئامانجەکانی ڕێکخراوەکە لە چوار خاڵدا کۆ بکرێتەوە:

  • ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی، بۆ پاراستنی ئاشتی لەسەر ئاستی جیھانی.
  • بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکی دۆستانە لە نێوان نەتەوەکان.
  • یارمەتیدانی نەتەوەکان بۆ کارکردن لەگەڵ یەکدا بۆ باشترکردنی باری گوزەرانی ھەژاران، سەرکەوتن بەسەر برسییەتی و نەخۆشی و نەخوێندەواری و بۆ ھاندانی ڕێز بۆ ماف و ئەرکی یەکتر.
  • ببێ بە مەڵبەندێک بۆ یارمەتیدانی نەتەوەکان بۆ گەیشتن بەم ئامانجانە.[١١]
Remove ads

مەرجەکانی بەئەندامبوون

ھەر دەوڵەتێکی ئاشتیخواز کە پابەندبوونی خۆی بۆ پەیماننامە و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان دەربڕیبێت، دەتوانێت ببێتە ئەندامی ئەو ڕێکخراوە.

دەزگاکانی ڕێکخراو

نەتەوە یەکگرتووەکان خاوەنی ٦ دەزگای سەرەکییە کە بە (مەنزوومەی نەتەوە یەکگرتوەکان) ناسراون و بریتین لە: ئەنجومەنی ئاسایش، کۆمەڵەی گشتی، ئەنجومەنی سەرپەرشتیکردن، ئەمیندارێتیی گشتی، دادگای دادی نێودەوڵەتی و، ئەنجومەنی ئابووریی کۆمەڵایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان.

کۆمەڵەی گشتی

سەرجەم ئەندامانی ڕێکخراوەکە تێیدا ئەندامن و ھەر وڵاتە دەنگێکی ھەیە و کارەکانی بریتین لە:

  • تاوتوێکردنی گرفتە نێودەوڵەتییەکان و شێوازەکانی پتەوکردنی ھاوکاریی نێودەوڵەتی.
  • دانانی بودجەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان.
  • بڕیاردان لەسەر وەرگرتنی ئەندامی نوێ.
  • دامەزراندنی ئەمینداری گشتی و ئەندامی دەزگاکانی دیکە.

تێبینییەکان

  1. This map does not represent the view of its members or the UN concerning the legal status of any country,[١] nor does it accurately reflect which areas' governments have UN representation.
  2. This map does not represent the view of its members or the UN concerning the legal status of any country,[٢] nor does it accurately reflect which areas' governments have UN representation.
  3. This map does not represent the view of its members or the UN concerning the legal status of any country,[٣] nor does it accurately reflect which areas' governments have UN representation.
Remove ads

سەرچاوەکان

Loading related searches...

Wikiwand - on

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Remove ads