وزەی با

From Wikipedia, the free encyclopedia

وزەی با
Remove ads

وزەی با یان ھێزی با بەکارھێنانی بایە بۆ پەیداکردنی وزەی میکانیکی لەناو توربینەکانی با بۆ سوڕاندنەوەی بەرھەمھێنەری کارەبا. وزەی با بە وزەیەکی خاوێن و نوێبووەوە دادەنرێت و کاریگەری کەمتری ھەیە لەسەر ژینگە بە بەراورد بە سووتاندنی خەڵووزی بەردین بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا.

Thumb
وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبا لە با لە شاری شینژیانگ، چین.

وێستگەی با پێکدێت لە چەندەھا توربینی با کە بەستراون بە گۆڕەڕی ھێزی کارەبایی. با لە وشکاییدا سەرچاوەیەکی ھەرزانی وزەی کارەبایە، بە بەراورد لەگەڵ خەڵووز و کێڵگە گازییەکان.[١][٢][٣][٤] بەکارھێنانی وزەی با لەسەر وشکانی کاریگەریش دەکاتە سەر دەشت و لەوەڕگاکان بەوەی کە ڕووبەرێکی زیاتر داگیر دەکات بە بەراورد لەگەڵ وێستەگەکانی دیکەی کارەبا،[٥][٦] چونکە دەبێ ڕێژەیەکی زۆر دابنرێت و لە شوێنی جیاجیاش. بەڵام بەکارھێنانی وزەی با لەناو ئاودا باشتر و بەھێزترە وەک لە وشکانی بەوەی کە کاریگەریان کەمترە لەسەر ژینگە، بەڵام تێچووی دروست کردن و بەردەوامی خزتمەتگوزاری زیاتر.

لە ساڵی ٢٠١٨ قەبارەی وزەی با لە سەرتاسەری جیھاندا بە ڕێژەی ٩٫٦٪ لە سەدا زیادی کردوو بوو بە ٥٩١ گێگاوات و بەرھەمھێانی وزەی کارەبا بەھۆی با گەیشتە ٤٫٨٪ لە سەدای تەواوی وزەی کارەبای جیھان و ھەروەھا ١٤٪ لە سەدی یەکێتی ئەورووپا.

دانیمارک وڵاتێکە کە زۆرترین ڕێژەی بەکارھێنانی وزەی بای ھەیە کە لە ساڵی ٢٠١٧ ڕێژەی ٤٣٫٤٪ی کارەباکەی لە با وەردەگرت. بە لایەنی کەمەوە ٨٣ وڵاتی دیکە وزەی با بەکاردەھێنن بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا.

Remove ads

مێژوو

وزەی با بەکارھێنراوە ھەر لەو کاتەوەی مرۆڤەکان چارۆگەکانیان خستە بەر با. ئەو مەکینانەی کە بە با کاریان دەکرد بەکاردەھێنران بۆ دوورینەوەی گەنم و پەمپدانی ئاو. ئاشی ھەوایی و پەمپی با، لە وڵاتەکانی ئیران و ئەفغانستان و پاکستان پەرەیان پێدرا لە سەدەی نۆیەم.[٧][٨]

Thumb
توربینی بای چارڵز برەش لە ١٨٨٨

یەکەم ئاشی ھەوایی کە بەکارھات بۆ دروستکردنی وزەی کارەبا لە سکۆتلەندا درووست کرا لە مانگی تەممووزی ساڵی ١٨٨٧ لە لەیان پرۆفیسۆر جەیمس بلیت لە کۆلێژی ئەندەرسۆن.[٩] توربینەکەی ١٠ مەتریەکەی بلیت لە ناو باخچەیەک لە خانوەیەکی لە ڕۆژێکی پشوودا دانا بۆ ئەوەی خانووەیەکی بۆ ڕوناک بکاتەوە کە دەبێتە یەکەم خانوو کە سەرچاوەی ڕوناککەرەوەکەی وزەی با بێت.

Remove ads

وزەی با

وزەی با وزەیەکی جوڵاوەی ھەوایە لە جوڵەدا، و پێشی دەوترێت با. بڕی تەواوی رۆشتنی وزەی با بەناو ڕوێکی خەیاڵی بە ڕووبەری A لە ماوەیەکی کاتدا t:

[١٠]

کە ρ چری ھەوایە؛ v خێرایی بایە؛ Avt قەبارەی ھەوایە کە تێپەڕ دەبێ بەناو A(کە وا دادەنرێت ئەستوون بێت لەگەڵ ئاڕاستەی با)؛ Avtρ ھەورھا بارستاییە m کە بەناو A تێپەڕ دەبێت؛ ½ ρv2 وزەی جوڵاوەی جوڵەیی ھەوایە بەپێت یەکەی قەبارە.

ھێز، وزەیە لەسەر کات، کەواتە وزەی با لەسەر ڕووبەر A (بۆ نموونە: یەکسانە بە ڕووبەری خولانەوەی توربینی با) ئەوەیە:

[١٠]
Remove ads

پەراوێزەکان

سەرچاوەکان

Loading related searches...

Wikiwand - on

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Remove ads