چلچەمە

From Wikipedia, the free encyclopedia

چلچەمە
Remove ads

زنجیرە چیای چلچەمە بەشێکە لە چیاکانی زاگرۆس کە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لە نێوان شارەکانی سەقز و دیواندەرە و مەریوان ھەڵکەوتووە. بەرزترین لوتکەی چلچەمە کە ھەر بە ناوی چلچەمە مەنشوورە، ٣١٧٣ مەتر لە ئاستی دەریا بەرزە کە لە نزیک گوندەکانی ئیساقاوا و کانامەت لە ٥٦ کیلومەتری باشووری ڕۆژئاوای سەقزدایە.[١][٢][٣]

زانیاریی خێرا زنجیرە چیای چلچەمە, بەرزایی ...
Remove ads

لوتکە بەناوبانگەکان

ئەم زنجیرە چیانە بێجگە لە چلچەمە، ٢٠ لوتکەی دیکەی ھەیە بە ناوەکانی[٤] شانشین، داڵاش، دوبرا، سوڵتان، باینچۆپ، ئەفراسیاو، کانی میران، مزگەوت و میرزا، باشوورتی و کەڵ کوژ و زۆرێکی دیکە. خودی لوتکەی چلچەمە چەنین یاڵی بە ناوەکانی کەڵ با، ملەکەوە، کانی زڵێخا، گاوە ڵاڵ، بەردە قیبلە، شانشین، کاڵ کاڵی، دڵو، ئەستێرە ڕەش لە خۆ گرتووەتە بەر.[٥]

ئەم زنجیرە چیانە بە تەواو گوندەکانی دەور و بەر لە ساردترین جێگە و ئەترافی کوردستانن کە ساڵانە بەفرێکی زۆر لەوێ دەبارێ و بەفر بە درێژایی ساڵدا لوتکەکان دادەپۆشێ.

Remove ads

گوندەکانی ئەتراف

لە بناری چیاکانی چلچەمە گوندەکانی ئیساقاوا، کانامەت، بست، دەرەھووان، دەرەگاوان، سۆڵە و نەرگسەڵە ھەن کە شاخەوانەکان دەتوانن بۆ سەر کەوتن بە چلچەمە لە ڕێگەی ئیساقاوا و کانامەت و بست بە ڕێ کەون.

گژ و گیا و گیانەوەر

لە بەرزایییەکانی چلچەمە گژ و گیای کێوی جۆراوجور دەڕوێ وەک سولان، کاشمە، لووشە، پسل، سموور، ڕێواس، مەنێ، سوورەبنە، گونی، کنیواڵ، پیچک، برزا، سنوبەر، سالمە، بەنەوشە و زۆرێک گیای کێوی دیکە کە لە بێ وێنەترین دەستەی گیا کێویەکانی کوردستان و ئێرانن.[٦] چلچەمە ژینگەی سروشتیی کۆمەڵێک گیانەوەرن وەکوو ورچ، ڕێوی، گورگ، کەو و کەروێشک.

چەم و ڕووبارەکان

لە داوێن کێوەکانی چلچەمە ڕووبارەکان بە چکۆلە و گەورەوە خوڕ دەبنە خوارەوە کە دواتر دەبنە سەرچاوەی ڕووبارە بە ناوبانگەکان وەک قزڵ ئەوزەن، سیروان، خوڕخوڕە و جەغەتوو و دەرژنە ناو دەریای قەزوین و ورمێ و کەنداو.

ھەوار و کانی ئاوەکان

بە ناوبانگترین کانی لە داوێن کێوەکانی چلچەمە کانی چاورەشە کە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی لوتکەی چلچەمە ھەڵکەوتووە. ھەر بەم جۆرە، ھەوار گەرمە، ھەوار قوڵەنگ ئەحمەد خدر، میکائیل کوێرە، کانی چاورەش، جمێن، کانی زڵێخا و مستەفاخان لە بە ناوبانگترین ھەوارەکانی داوێنی زنجیرە چیاکانی چلچەمەن.

تاشەوانەکان دەزانن کە ڕێگەکانی ناو بەرزایەکانی چلچەمە لە وەرزی زستاندا زۆر نائەمنن و دەبێ بۆ سەرکەوتن لە ھەر یەک لە لوتکەکانی چلچەمە لە ڕێنموونەکانی شاخەوانە شارەزاکان کەڵک وەر گرن.

Remove ads

سەرچاوەکان

Loading related searches...

Wikiwand - on

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Remove ads