کۆریای باکوور

وڵات لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا From Wikipedia, the free encyclopedia

کۆریای باکوورmap
Remove ads

کۆریای باکوور بە فەرمی کۆماری دیموکراتی گەلی کۆریا وڵاتێکە لە ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیا. پایتەختەکەی شاری پیۆنگیانگە.

زانیاریی خێرا کۆماری دیموکراتی گەلی کۆریاDemocratic People's Republic of Korea 조선민주주의인민공화국 朝鮮民主主義人民共和國, ڕووبەر ...
Remove ads

مێژووی دەوڵەت

لە ساڵی ١٩٤٦ دا لە دەسەلاتی داگیرکاری ئمپراتۆرییەتی ژاپۆنی ڕزگاری بوو ھەر لەو ساڵە دا بە بڕیارێکی نەتەوەیەکگرتوەکانی ئەو سەردەمە نیوە دروگەی کۆریا بە ھێلێ پانی جوگرافی ٣٨ باکوور دا کرا بە دوو بەشەوە، بەشی باکووری سپێدرایە یەکێتی سۆڤیەتی جاران و باشوورەکەشی خرایە ژێر ڕکێفی ولایەتە یەگکگرتوەکانی ئەمریکاوە و بەو شێوەیەش گەل و خاکی کۆرییەکان تا بە ئەمرۆشی لەگە دابێت لە دابەش بوونە ڕزگاری نەبووە.

لە کۆریای باکوور بۆ یەکەمین جار، لە ساڵی ١٩٤٦ دا و لەژێر کاریگەری و لاسایی کردنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت دا پارتی کۆمۆنیستی کۆریای باکوور پارتی کرێکارانی کۆری دامەزرا و ھاوکات لە ژێرچاودێری و بەڕێنوێنی بەرپرسانی مۆسکۆ حکوومەتی کاتی دامەزار کە لەلایەن کەسانێکەوە بەرێوە دەبرا، لەناویان دا ئیل سونگی ڕێبەری ڕۆحی و کۆمۆنیستەکانی کۆریا، لە سۆڤیەت خولی تایبەتیان بۆ کرابوویەوە و پەروەدەوە و گۆش کرا بوون.

پاش دوو ساڵ واتە لە ساڵی ١٩٤٨ دا بە پشتیوانی سۆڤیەت کۆماری گەلی دیموکراتی کۆریا دامەزرا و ھێزەکانی سۆڤیەت، لەو وڵاتە کشانەوە. ھێندەی نەبرد لە ساڵی ١٩٥٠ دا لە نێوان باکوور و باشووری کۆریا دا شەڕێکی خوێناوی ڕووی دا. لەو شەرە دا چینییەکان و سۆڤیەت پشتیوانیان، لە باکوور کرد و ئەمریکاش پشتی باشوورییەکانی گرت. پاش ٣ ساڵ لە شەڕی ماڵوێرانکەر و گیان لەدەستدانی ھەزاران کەس، لە ساڵی ١٩٥٣ دا ھەرد دوو لا ئاگربەستیان مۆر کرد و بەفەرمی نیوە دوورگەی کۆریا بۆ دوو بەشی باکوور و باشوور دابەش کرا و ناوچەیەکی تامپۆن قەدەخەکراو ی بێچەک، لە نێوانیان دا دەستنیشان کرا.

Remove ads

دانیشتووان

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی کۆریای باکوور ٢٥٬٠٢٦٬٥٨٨ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫٣٥ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٣٫٧ ساڵە. ھەروەھا ٦١ لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[١]

سەرچاوەکان

Loading related searches...

Wikiwand - on

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Remove ads