گوند

کۆمەڵە ماڵێک یان خێزانێکن لەنزیک یەکدی ژیاندەکەن From Wikipedia, the free encyclopedia

گوند
Remove ads

دێ، گوند یان لادێ[١] کۆمەڵێک ماڵە کە لە نزیکی یەک دەژین. دانیشتووانیان لەنێوان سەد بۆ ھەزار کەسدایە، و بەزۆری سەر بە یەک تیرە یان ھۆزن یان یەک بەرەبابن، یان لە چەند بەرەباب و ھۆزێکی جیاواز پێکھاتوون. لەڕووی کارگێڕییەوە لەلایەن ئەنجومەنی دێ (موختار) بەڕێوە دەبرێت. لە کۆندا لەلایەن ئاغا و کوێخاوە بەڕێوەبراوە.

Thumb
گوندی ماسیەر شیخ سەر بە سەقز
Thumb
گوند

کاتێک مرۆڤ لە سەرەتاکاندا بەرەو شارستانیەتی و کشتوکاڵ پێشکەوتووە یەکەم یەکەی نشتەجێبوونی بە گوند دەستی پێکردووە و پاشان بەرەو شارۆچکە و شار، زیاتر خەڵکی گوند بە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریکن؛ و کلتور و ڕەفتار لە گوندێکەوە بۆ گوندێکی تر جیاوازە یان زۆر لەیەکترەوە نزیکن.

Remove ads

جۆرەکانی گوند

بەشێوەیەکی سەرەکی پێکھاتوون لە دوو جۆر:[٢]

  • گوندەبڵاوەکان
  • گوندە کۆکان

کیشوەری ئاسیا

ھیند

مەھاتما گاندی دەڵێت (گیانی ڕاستەقینەی ھیندەکان لە دیھاتدایە)، لە ٧٤٪ دانیشتووانی ھیند لە گوندەکاندەکاندا دەژین، ژمارەی گوندەکانی ھیند دەکاتە (٦٣٨٣٦٥) گوند لە سەرژمێری ساڵی (٢٠٠١) وڵاتی ھیند، بەجیاوازی گەورە و بچووکی گوندەکان. لە گوندەکانی ھیندا بەھۆی جیاوازی ئاینییەوە چەند شوێنێکی ئاینی ھەیە لە مزگەوت و دێڕ و کەنیسە.

کۆماری گەلی چین لە وڵاتی چین گوندەکان بەیەکەیەکی بنەڕەتی ڕێکخراوە بۆدانیشتوانی، کە بەنزیکەی دوو ملیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشەی خاکی چینی گرتوەتەوە دەکاتە ٢٠٪ی خاکی ئەم وڵاتە، ژمارەی دانیشتووانی گوندەکانی ئەم وڵاتە دەکاتە پێنج سەد ملیۆن کەس بەپێی سەرژمێری ساڵی (٢٠٠٤)ی چین.

ھەرێمی کوردستان هەرچەندە گوندەکانی کوردستان ڕازاوە و دڵ ڕفێنن دانیشتوانی میوان دۆستن وە بەروبوومی پڕ تام و جیاواز بەرهەم دێنن بەڵام بە چەند هۆکارێك بەشێکی زۆری گوندەکان بەرەو چۆڵ بوون و بچووک بوونەوە دەچن، ئەویش بە گوێنەدانی حکوومەتی ھەرێم بە پێشخستنی بواری کشتوکاڵ و ساخ نەبوونەوەی بەرھەمی خۆماڵی، لە حەفتا و ھەشتاکانی سەدەی ڕابووردودا حکوومەتی بەعس نزیکەی چوار ھەزار گوندی ئەم ھەرێمەی وێرانکرد و سەدەھا گوندی بە عەرەب کرد، ئەم ھۆکارانە وەھای کرد کە بارودۆخی گوندەکان نەچنەوە باری ئاسایی.

Remove ads

سەرچاوەکان

Loading related searches...

Wikiwand - on

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Remove ads