گوڵ

From Wikipedia, the free encyclopedia

گوڵ
Remove ads

گوڵ یان کولیلک بەشی زایەندی ڕووەکەکانە. ئەرکی ژینناسییانەی گوڵ بەرھەم ھینانی نەسڵە داھاتووەکانی ژیانی ڕووەکە. گوڵ جگە لە ئەو ڕۆڵەی کە لە ژینی ڕووەکاندا بوویەتی، لە مێژووی مرۆڤیشدا ڕۆڵیکی گرنگی بووە و ھەموو کات سەرچاوەیەک بۆ دەربڕینی ھەستی جوانیناسی و خۆشەویستیی مرۆڤ بووە.

Thumb
چەندین گوڵ
Remove ads

بەشەکانی گوڵ

Thumb
بەشەکانى گوڵێکى پێگەیشتوو

ڕووەکزانان وایدادەنێن کە گوڵەکان لقی یەکجار تایبەتمەندن. بەشەکانی گوڵ بریتین لە گەڵای تایبەتمەند، کۆتایی سەرەوەی ئەو لقەی کە گوڵ ھەڵدەگرێت ھەڵدەئاوسێت بە تەخت (Receptacle) ناودەبرێت. بەشەکانی گوڵ بەشێوەی چوار بازنەی ھاوچەقن، کاسەکان (Sepals) بازنەی دەرەوە پێکدێنن دوورترین بازنەی گوڵە. کە بەشەکانی دیکەی گۆپکەی گوڵ دەپارێزێت پێش کردنەوەیان، پەڕەکانی گوڵ (Petals)، بازنەی دووەم دەگرێتەوە. زۆربەی ئەو گوڵانەی کە پەڕینیان بەھۆی گیانەوەرانەوە تێدا ڕوودەدات پەڕەی گوڵی ڕەنگاوڕەنگ و بریقەداریان ھەیە بەڵام ئەو دوو بازنەیەی کە نزیکترن لە ناوەوەی بەشەکانی گوڵ، پێکھاتووی زۆر بوونیان تێدایە. پێکھاتووی نێرینە کە بە نێرەک (Stamens) ناودەبرێت و پێکدێت لە پۆرگ (Anther) و دەزوولە(Filament)، پۆرگ سپۆڕدانی سپۆری نێرینەی تێدایە کە دەگۆڕێت بۆ دەنکە ھەڵاڵە. وە ئەو دەزوولەیەی کە لە قەدۆکە دەچێت و پۆرگ ھەڵدەگرێت. نزیکترین بازنە، لە ڕووی ناوەوە ئەو زۆربوونە پێکھاتە مێیانەی تێدایە کە پێیان دەڵێن کاریلەکان Carpels. یەک کارپل یان چەند کارپلێک پێکەوە یەکدەگرن بۆ پێکھێنانی ئەو پێکھاتەیەی ناودەبرێت بە مێیەک (Pistil). وە بنکە فراوانەکەی مێیەک پێی دەڵێن ھێلکەدان (Ovary). قەڵەم (Style) کە لە قەدۆکە دەچێت، لە ھێلکەدانەوە پەیدا دەبێت و لوتکەی کە بە کۆسپ (Stigma) ناو دەبرێت کە لینج و کوڵکدارە بۆ ئەوەی دەنکە ھەڵاڵەکانی پێوە بنووسێت. زۆربەی جۆرەکانی ڕووەکە گوڵدارەکان گوڵێک ھەڵدەگرن نێرەک و مێیەکی پێکەوە تێدایە بەڵام ھەندێ جۆری دیکە گوڵکانیان تەنھا نێرەکی تێدایە ( گوڵەکانیان نێرەکین ) یان تەنھا مێیەکی تێدایە (گوڵەکانیان مێیەکین).

Remove ads

سەرچاوە

کتێبی زیندەزانی، پۆلی یانزە، وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان

Loading related searches...

Wikiwand - on

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Remove ads