From Wikipedia, the free encyclopedia
ئازادی، یەکسانی، برایەتی (بە فەڕەنسی: Liberté, Égalité, Fraternité) درووشمی فەرمی کۆماری فەڕەنسایە. ھەروەھا ئەم درووشمە لەم دواییانەدا لە ھایتی بەکارھێنراوە بەھۆی کاریگەرییەکانی بنەماکانی فەڕەنسا.[1]
ئەم درووشمە لەلایەن شۆڕشگێڕانی ئەم وڵاتە لە دەوروبەری ساڵی ١٧٩٠ لە سەردەمی شۆڕشی گەورەی فەڕەنسا و پێش دروستبوونی یەکەمین کۆماری فەڕەنسا پێکھات. لەو سەردەمەدا دەنگۆی درووشمەکانی تری وەک «دۆستایەتی، چاکە، زانست، یەکگرتوویی» باس دەکرا، بەڵام ھیچیان ئەوەندەی «ئازادی، یەکسانی، برایەتی» بەناوبانگ نەبوون. «ئازادی» بەناوبانگترین درووشمی ئەو ساڵانە بوو، دواتر وشەی «یەکسانی»ی بۆ زیادکرا، دواجار وشەی «برایەتی» ئەم درووشمەی تەواو کرد. یەکەم کەس کە ئەم درووشمەی بەکارھێنا، کەسێکی تر نەبوو جگە لە ماکسیمیلیان ڕۆبێسپێر نەبێت، کە لە نامیلکەی «داھاتی ڕێکخراوی پاسەوانی نیشتمانی»دا، کە لە ساڵی ١٧٩٠دا نووسیوویەتی، باسی کردووە. ئەم نامیلکەیە لەلایەن کۆمەڵەکانی گەل لە سەرتاسەری فەڕەنسا بڵاوکرایەوە.[2]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.