From Wikipedia, the free encyclopedia
ئازاری درێژخایەن یان ئازاری بەردەوام (بە ئینگلیزی: Chronic pain) بە ئازارێک دەوترێت کە بۆ ماوەی زیاتر لە سێ یان شەش مانگ بەردەوام بێت.[1] بۆ جیاکردنەوەی ئازاری بەردەوام لە ئازارێکی ئاسایی و کورتخایەن، پێویستە بزانین ئازارەکە ماوەی چەندە بەردەوامە، بە گشتی ڕێگەی باو بۆ دەستنیشانکردنی ئازارێک بە درێژخایەن، بریتییە لە بەردەوامبوونی ئازارەکە بۆ ماوەی سێ یان شەش مانگ لە کاتی دەرکەوتنی ئازارەکەوە،[2] ھەرچەندە لە ھەنێک سەرچاوەی تردا ماوەی دوازدە مانگ پەسەند کراوە تاوەکو بە ئازارێک بوترێت درێژخایەن.[3] لە پۆلێنکردنێکی دیکەدا بەم شێوەیە ماوەکان دابەشکراون:[4]
ئەم وتارە بەستەری نییە بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا. |
پێناسەیەکی سادەی دیکە بۆ ئازاری درێژخایەن ئەوەیە کە: «ھەر ئازارێکە کە لە ماوەی چاوەڕوانیکراوی خۆی زیاتری خایاند.»[2]
ڕسەرچاوەی ئازارە درێژخایەنەکان دەکرێت لە ھەر جێگەیەکی جەستەوە، مێشک، یان دڕکەپەتکەوە دەست پێ بکات. زۆرکات چارەسەرکردنی کەمێک قورسترە لە ئازاری ئاسایی، لە چەند توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە ٨٪ - ١١٫٢٪ی کە خەڵکی چەندین وڵاتی جیابوون جۆرێکی ئازاری درژخایەنیان ھەیە.[5] بە گشتی دەرمانە ئازارشکێنەکان کە نائەفیونین بەکار دەھێنرێت بۆ ئازارە درێژخایەنەکان، چەندین جۆری جیاوازیان ھەیە، بەگوێرەی ھۆکاری دروستبوونی ئازارەکە بەکار دێن.[6][7] چارەسەری دەروونپزیشکیانەش لە ھەندێک کاتدا دەکرێت کاریگەریی باشی ھەبێت بۆ ئەو کەسانەی کە ئازاری درێژخایەنیان ھەیە. ھەندێک لە نەخۆشەکان ئازارەکەیان بە دەرمان و ئازارشکێنە ئەفیونییەکان کەم دەبێتەوە و سوودی لێ دەکەن، بەڵام ھەنێکیان ھەر سوودی لێ نابینین و بگرە زیانیشی بۆیان دەبێت.[8][9] ئەو کەسانەی کە ئازارە درێژخایەنەکەیان بەھۆی شێرپەنجەوە نییە و بە ئازارشکێنی ئاسایی چارەسەر نەبوو، پزیشک لەدوای دڵنیابوونەوە لەوەی نەخۆشەکە گرفتی دەروونی نییە و دەرمانەکان بە خراپ بەکارنەھێنێت (بۆ نموونە زیاد لە ڕادەی خۆی و ئالوودەبوون پێیانەوە)، ئەگەر ئەمانەی نەبوو ئەوا ڕەنگە بتوانرێت ئازارشکێنە ئەفیونییەکانی بۆ بەکار بھێنرێت[10] ھەرچەندە مەرج نییە ئازارەکە بەوەش باش ببێت، بۆیە ئەگەر چاک نەبوو پێویستە بە زوویی دەرمانەکە بوەستێنرێت.
ئەو کەسانەی گیرۆدەی ئازاری درێژخایەنن زیاتر ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکیان ھەیە،[11] ھەرچەندە بەتەواوی ھۆکارەکەی دیار نییە، بەڵام لە توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٧دا کە لەسەر مێشکی مرۆڤ کرابوو، ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە "ئەو ڕێڕەوەی کە ئازارەکانی جەستە ئەگوازێتەوە لە لەشی مرۆڤدا، لە مێشکدا لە ڕێڕەکەیدا بە ھەمان جێگەدا تێپەڕ دەبن کە بەرپرسە لە باری دەروونی و حەوسەڵەی مرۆڤ."[12] بۆیە ئەگونجێت ئازارەکە کار بکاتە سەر جەوی کەسەکە و توڕەی بکات یان تووشی خەمۆکی بکات. لە لایەکی دیکەوە ئازارە درێژخایەنەکان وا لە کەسەکە دەکات کە چالاکی جەستەیی کەمببێتەوە لە ترسی ئەوەی نەوەک ئازارەکەی بۆ بێتەوە. توندی و باشتربوونی و بەرگەگرتنی ئازارەکە ھەموویان دەکرێت زۆری و کەمیان بگۆڕێن بەپێی ئەو پشتیوانیی چواردەوری نەخۆشەکە و دڵنەوایی کردنی لەلایەن چواردەورییەوە، و ھەروەھا باری ئابووری و کۆمەڵایەتی کەسەکەش کاریگەریی ھەیە لەسەر ئازارەکە.[13] لە ئەنجامی توێژینەوەیکی ترادا ئەوە دۆزراوەتەوە کە کەمی توانایی و گرفتی دارایی کاریگەرییەکی بەرچاوی ھەیە لەسەر زیادکردنی ھەستکردن بە ئازار[14]
لەڕاستیدا کەم و زۆری ئازارەکە و ھەستپێکردنی لە کەسێک بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت و ھۆکاری زۆر ھەیە کە کاریگەریی دەکاتە سەری وەک لایەنی جەستەیی و دەروونی و ژینگەی کۆمەڵایەتی نەخۆشەکە.[15]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.