From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاکشای کومار لەدایکبووی ٩ی ئەیلوولی ١٩٦٧. بەرھەمھێنەری فیلم و ئەکتەری فیلمی ھیندییە لە جۆری ھونەری جەنگی و ھەروەھا کۆمیدی ھاوکات پێشکەشکاری تەلەڤیزیۆنییشە، لەماوەی ژیانیدا بەشداربووە لە زۆتر لە ١٠٠ فیلمی ھیندی. ئاکشای لەناو ھیندستان بە پاشای کومار یان پاشای بۆلیوود دەناسرێت، و لە لای بینەری کورد بە ڕاجو ناسراوە، لە ساڵی ١٩٨٧ بەڕۆڵێکی لاوەکی لە فیلمی (Aaj) بەشداربوو بەڵام لە دووەم فیلمیدا بەناوی (Saugandh) لە ساڵی ١٩٩١ لە ڕۆڵی سەرەکیدا بینرا. لە ساڵی ٢٠١٢ لە دوو فیلمیدا فیلمی (Rowdy Rathore) و (Housefull 2) کە سەرکەوتنی باشییان دەستەمۆکرد کەفیلمی (Rowdy Rathore) تاکوو ئێستاش پڕداھاتترین فیلمە بۆ ئاکشەی کومار. لە ساڵی ٢٠١٦ەش لە سێ فیلم بەشداربوو کە ھەرسێکی ١٠٠ کرۆرییان بڕی ئەوانیش فیلمەکانی ئێرلیفت، ھاوس فوول ٣ و ڕوستەم.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
بەدرێژایی کارکردنی لە فیلمەکانی بۆلیوود دا کۆمار، کۆمەڵێک پەیوەندی سۆزداری بەستووە لەگەڵ ئەستێرەکانی فیلم وەکو (ئیشە جھولکا، بوجا باترا، ڕامینا تاندوون، شیلبا شیتی). و لە کۆتاییدا لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ لەگەڵ تونیکڵ خانا دا ھاوسەرگیری کرد؛ و کوڕ و کچێێکییان ھەیە بە ناوەکانی ئارەڤ و نیترا.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.