From Wikipedia, the free encyclopedia
ئایفۆن (بە ئینگلیزی iPhone)، یەکێکە لە بەرھەمە داھێنراوەکانی کۆمپانیای ئەپڵ. ئەم بەرھەمە لە ڕێکەوتی ٩ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٧، لەلایەن ستیڤ جۆبس، بەڕێوبەری پێشووی کۆمپانیای ئەپڵ، ناسێندرا.
لە ١٩ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٤ کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆن ٦ و ٦پڵەس ی بڵاو کردەوە، کە ئایفۆن ٦ ڕووکارەکەی ٤،٧ ئینج بوو، وە ئایفۆن ٦پڵەس ٥،٥ ئینج بوو. جیاواز لەگەڵ ئایفۆن ٥ئێس وە ٥ ئەوە بوو کە بیرگەی ٣٢ گێگابایت ی نەبوو بەڵام لەجیاتی ئەمە بیرگەی ١٢٨ گێگابایت ی بۆ زیادکرا.
ئایفۆن کۆمەڵێ پێداویستی تایبەتی لەگەڵە وەک دەنگێڕی گوێچکە و بارگایی کەرەوە وە ڕێبەری بەکارهێنەر و یو ئێس بی ،
ئایفۆن لەتوانی بەستنی پەیوەندی تەلەفۆنی هەیە ئەویش بە دانانی ئەپڵیکێشنی تەلەفۆنی بەنێوی Phone لەنێو خودی ئایفۆندا کە بەکارهێنەران دەتوانن جگە لەپەیوەندی دەنگی پەیوەندی دەنگ و ڕەنگ ببەستن لەگەڵ کەسانی تر دا
لە ئایفۆند دەتوانی فایلی دەنگ و ڕەنگ کارپێبکەیت ئەویش لەڕێگای ئەپڵیکەیشنی میوزیکی بەنێوی Music یان Ipod وە بۆ دەنگ وڕەنگیش ئەپڵێکەیشنی Video وە لەڕێگای ئەپڵێکەیشنی Itunes بەکارهێنەران دەتوانن فایلی دەنگ و ڕەنگ داگرن لەڕێگای ئینتەرنێتەوە و لەدوایدا سەیریشی کەن
لە ئەپڵ دا بەهۆی پڕۆگرامۆکەی App store واتە کۆگای ئەپڵیکەیشنەوە پڕۆگرام و یاری و پەرتووک هتد ... لە ڕێگای نێتەوە وە بەهۆی پڕۆگرامی پەرەپێدەری ئەپڵ Apple developerەوە دەتوانیت پڕۆگرام دروست کەیت و دواتر لە کۆگای یاری نیشانی بەکارهێنەران بدرێت وە پڕۆگرامەکانی تیایدا بەخۆڕایی هەن وە هەنێکیان لەڕێگای هەژماری بانکیەوە لەڕێگای پارەوە دەکڕدرێت وە جێگای ئاماژەپێکردنە تا ئیستا زۆرتر لە ٢٥ ملیارد جار پڕۆگرامەکانی داگیراون لەلایەن بەکارهێنەرانەوە
ئایتوونس کۆگایەکی بۆ داگرتنی پەڕگەی دەنگ و ڕەنگ لەڕێگای ئەنتەرنێتەوە دەبێت
Jailbreak ئەو پرۆسەیەیە کە ڕێ بە بەکارهێنەرانی iPhone, iPod Touch, iPad دەدات ئەو پرۆگرامانە بەکاربهێنن کە لە لایەن ئەپڵ ڕێگەپێنەدراون، ئەمەش لە ڕێگەی کردنەوە unlockی سیستەمە کارگێڕییەکەی و ڕێگەدان بە بەکارهێنەر بۆ دەستکاریکردنی ڕووت فایلەکان. پاش جەیڵبرەیک، دەتوانیت زۆر لە زیادکراوەکان یان ڕووکار دابمەزرێنیت کە لە App Storeدا نین لە ڕێگەی هەندێ پرۆگرامی تری وەک Cydia, Icy, Rock. پاش جەیڵبرەیکش هەر دەتوانیت App Store, iTunes بەکاربهێنیت.
جەیڵبرەیککردن جیاوازە لە SIM unlocking کە ڕێگە بە iPhone ەکە دەدات هەموو جۆرە سیم کارتێک بەکاربهێنێت. جەیڵبرەیک دەبێتە هۆی نەمانی وەرێنتی لەلایان کۆمپانیای ئەپڵەوە. بەپێی وتەی Jay Freeman داهێنەری پڕۆگرامی Cydia، ڕێژەی زیاتر لە ١٠% ی iPhone ەکانی جیهان جەیڵبرەیک کراون.
یەکەمین جەیڵبرەیک لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ بڵاوکرایەوە، پاش مانگێکیش یەکەمین یاری دەرەکی بۆ Phone, iPod Touch بڵاوکرایەوە.
پاشان لە ٢٠٠٨ گروپێکی هاکەر بە ناوی iPhone Dev Team پڕۆگرامێکی جەیڵبرەیک بە ناوی PwnageTool یان بڵاوکردەوە بۆ جەیڵبرەیککردنی iPhone 2G, iPhone 3G, iPod Touch کە ئێستا بۆ وەشانی iOS 4.0.1 ئەپدەیت کراوە.
لەمانگی نیسانی ٢٠٠٩ کۆمپانیای Apple وەشانی iOS 3.0 ی ڕاگەیاند کە ڕێگەی لە جەیڵبرەیککردن گرت تا دەرچوونی PwnageTool 3.0 و redsn0w 0.7.2. پاشان لە مانگی ئەیلوولدا iOS 3.1 جارێکی تر ڕێگەی لە جەیڵبرەیک گرت، تا دەرچوونی blackra1n لە لایەنGeorge Hotz. زیاتر ناسراوە لەڕێی نازناوە هاکەرییەکەی کە Geohotzـە.
لە مانگی تەمموزی ٢٠١٠ بڕیاری ئەوە دەرچوو کە جەیڵبرەیک کارێکی ڕێگە پێدراوە و ناچێتە قاڵبی Piracy.
مانگی ئابی ٢٠١٠، یەکێک لە ئەندامانی گرووپی iPhone Dev Team، ناسراو بە Comex کە پێشتر جەیڵبرەیکێکی بە ناوی Spirit بڵاوکردەوە بۆ جەیڵبرەیککردنی وەشانی 3.1.2, 3.1.3ی iPhone 3G, iPod touch وە وەشانی 3.2 ی iPad، ماڵپەڕێکی کردەوە بۆ جەیڵبرەیککردنی iPhone 4 بەناوی jailbreakme.com کە تەنها پێویستی بەوە هەیە لە ئایفۆنەکەتەوە ئەو ماڵپەڕە بکەیتەوە و جەیڵبرەیکی بکەیت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئایفۆن تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.