From Wikipedia, the free encyclopedia
داگیرکاری یان کۆلۆنیالیزم بە واتای دەستتێوەردانی ڕامیاری، ئابووری و کۆمەڵایەتی وڵاتێکی خاوەن دەسەڵاتە لە وڵاتێکی دیکەدا بە ھەر بەھانە و بیانویەک.[1]
داگیرکاری کلاسیک دوای جەنگی جیھانیی دووەم شوێنی خۆی بە داگیرکاری نوێ داوە کە بە شێوازی نوێی ڕامیاری، ئابووری، کولتووری و کۆمەڵایەتی لە خۆ دەگرێ. ھاتنە سەرکاری بەکرێگیراوانی خۆماڵی کە لە ڕواڵەتدا داکۆکی لە دابینکردنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان دەکەن، دەستێوەردان لە ھەڵبژاردە نەتەوەییەکان و بەلارێدابردنی میریە یاساییەکان، برەودان بە ئاڵۆزییە ناوخۆییەکان و ھاوکاریی تەکنیکیی سنووردار بۆ بە ئاراستەدابردنی ئابووری وڵات بەرەو بوارە دڵخوازەکان و فرۆشتنی چەکو چوڵی سەربازی بە نرخێکی زۆر گران لە نموونەکانی شێوازی داگیرکاری نوێیە کە لە لایەن داگیرکەرانەوە پیادە دەکرێ.[2]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.