ئۆتۆنۆمی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆتۆنۆمی یان خۆبەڕێوەبەری یان مافی چارەی خۆنووسین (بەئینگلیزی: Autonomy، بەگریکی کۆن: αὐτονομία لە αὐτόνομος ـەوە لە αὐτο بەواتای "خۆ" + νόμος بەواتای "یاسا"، بەجۆرێک کە یەکدەخرێن واتای "یەکێک کە خۆی یاسا بۆخۆی دادەنێت" دەگەیەنێت) چەمکێکی ئاکاریی و سیاسی و فەلسەفییە. لەو دەقانەدا، بریتییە لە توانای تاکەکەسێکی ئاوەزمەند بۆ بڕیاردانێکی ناسەپێنراوی خۆویست. لەفەلسەفەی ئاکاریی و سیاسیدا، ئۆتۆنۆمی زۆربەی جار بەکاردێت وەک بنەمایەک بۆ یەکلاکردنەوەی ئەرکە ئاکارییەکان و لێپرسراوییەتی تاک دێت لەبەرامبەر کردەکانی خۆیدا. یەکێک لە باشترین تیۆرە فەلسەفییەکان لەسەر ئۆتۆنۆمیی گەشەی پێدراوە لەلایەن کانتەوە. لە پزیشکیدا، ڕێزدانان بۆ ئۆتۆنۆمیی نەخۆش ئامانجێکی گرنگە، ئەگەرچی دەشێت تووشی پێکدادان بێت لەگەڵ پرەنسیپی ئەخلاقیی کێبڕکێکارەوە، بەتایبەتی پریموم نۆن نۆچێرێ. ئۆتۆنۆمی بەکاریشدێت بۆ ئاماژەدان بە خۆبەڕێوەبەریی خەڵک.