ڕێکخراوێکی ئیسلامی سوننە From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیخوان موسلمین یان کۆمەڵەی برایانی موسوڵمان کۆمەڵەیەکی ئیسلامی ڕامیاریی سوننییە بنکەی لە بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی و جیھان ھەیە، لە ساڵی ١٩٢٨ لەلایەن حەسەن بەنا لە میسر دامەزرا،[5] کاریگەری ئایدۆلۆژیای بەننا و ئیخوان لە سنووری میسر تێپەڕیداوە و بەسەر چەندین ڕێکخراوی ئیسلامی خێرخوازیی و ڕامیاریی باڵی کێشاوە، ھەموویان لەژێر یەک ناودا کارناکەن.[6]
ئیخوان موسلمین | |
---|---|
ناوی عەرەبی | الإخوان المسلمون |
ناوی ئینگلیزی | Muslim Brotherhood |
سەرکردە | محەممەد بەدیع مەحموود عزەت ئیبراھیم محەممەد ڕیاز شەقفا ئیبراھیم مونیر |
وتەبێژ | جیهاد حەداد (پێشتر) محەممەد تەڵعەت |
دامەزرێنەر | حەسەن بەنا |
دامەزراندن | ٢٢ی ئازاری ١٩٢٨ |
شوێنگەی سەرەکی | قاھیرە، میسر |
ئایدۆلۆژیا | ئیسلامیزمێکی سونیی[1] دژە کۆمۆنیزم[2] شۆپپارێزی شۆپپارێزی کۆمەڵایەتی ڕاستڕەو[3][4] دژە زایۆنیزم |
ڕەنگەکان | سەوز |
ماڵپەر | |
https://www.ikhwanonline.com/ | |
ئاڵای حیزب | |
لە سەرەتادا کۆمەڵەکە کاری بڵاوکردنەوەی ئیسلام، نەھێشتنی نەخوێندەواری، دروستکردنی نەخۆشخانە و گەشەپێدانی بازرگانی بچووک بوو. دواتر ھاتە ناو گۆڕەپانی ڕامیارییەوە، ئامانجی ڕامیارییان وەدەرنانی کۆلۆنیالیزمی بەریتانی بوو لە میسر، لەپاشان دامەزراندنی وڵاتێک بوو بەپێی شەریعەتی ئیسلام.[7]
گرووپی ئیخوان بەردەوام بووە لە گەشەکردن لە نێو وڵاتانی عەرەبی، ئەمەش وێڕای ئەو بەربەستانەی کە ھاتنە پێشییەوە لە سەرەتای ١٩٤٨ تاکوو ئەمڕۆ، کە پلانی کووشتن و تیرۆرکردنیان لەدژدا گێڕدراوە.[8] دواتر بۆ ماوەیەک ئیخوان بەرەو لاوازی چوو تاکوو کۆتایی ھاتنی جەنگی شەش ڕۆژەی ساڵی ١٩٦٧، کاتێک شەپۆڵی ئیسلامی بەرەبەرە زاڵ دەبوویەوە بەسەر ناسیۆنالیزمی عەرەبی ئەمەش لە پاش شکستی عەرەب بوو لە بەرامبەر ئیسرائیل.[9] لەوکاتەدا ئیخوان لەلایەن سعودیە پشتگیری دەکرا بەوەی ھەردووکیان لەدژی سیستمی کۆمۆنیزم بوون.[10]
دوای ساڵانێک لە دژایەتیکردنی ئیخوان لەلایەن حکوومەتە عەرەبییەکان، لەگەڵ ھاتنی ناڕەزایییەکان و بەھاری عەرەبی ئەوا ئیخوان جارێکی دیکە توانی خۆی بەیاسایی بکاتەوە لەنێو چەند وڵاتێکی عەرەبی. لە ساڵی ٢٠١٢، محەممەد مورسی توانی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی میسر بباتەوە و ببێتە سەرۆکی ئەو وڵاتە، بەمەش ناوبراو بوو بەیەکەمین سەرۆکی ھەڵبژێردراوی میسر لەڕێگای ھەڵبژاردنەوە.[11] دوای دروست بوونی چەند ناڕەزایییەکی دیکە لەسەر ئیخوان، ئەوا دەسەڵاتی ئیخوان لە میسر ھێنرایە خوارەوە لەڕێی کودەتایەکی سەربازییەوە لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی. دواتریش جارێکی دیکە ئیخوان لەو وڵاتە قەدەغەکرا و لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان تۆمارکرا، ھەریەکە لە سعوودیە و ئیماراتیش ھەمان ڕێکاریان گرتەبەر بە قەدەغەکردنی ئیخوان لە وڵاتەکانیان.[12] کۆمەڵەی ئیخوان خۆیان وەک ڕێکخراوێکی ئاشتیخواز و دیموکراسی دەزانن.
لە ئەمڕۆدا کەسایەتییە دیارەکانی ئیخوان لە قەتەر و تورکیا نیشتەجێن.[13] کۆمەڵێک وڵات کۆمەڵەکەیان وەک گرووپێکی تیرۆریستی ڕاگەیاندووە لەوانە سعوودیە،[14] ئیمارات،[15] میسر،[16] ڕووسیا،[17] سووریا[18] و بەحرەین.[19]
وڵاتان و ڕێکخراوەکانی خوارەوە بە فەرمی ئیخوان موسلمینیان وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشان کردووە.
ئهنجومهنی نوێنهرانی لیبیا كه بنكهكه له تۆبروک، ھهروهھا له ۱٤ی ئایاری ۲۰۱۹، ئیخوان موسلیمینی وهک گرووپێكی تیرۆریستی دەسنیشان کرد.[28]
لە باشووری کوردستان، حیزبی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە سەرەتای دامەزراندنییەوە وەک حیزبێک بە ئایدۆلۆژیای ئیخوان موسلمین دەرکەوت، یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراق ئەندامی ھەیە و بەژدارە لە ھەڵبژاردنەکان.[29]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.