![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/b/b0/World_location_map_%2528equirectangular_180%2529.svg/langckb-640px-World_location_map_%2528equirectangular_180%2529.svg.png&w=640&q=50)
ھێڵی کەمەرەیی
هێڵی خەیاڵی لە نیوەی ڕێگای نێوان جەمسەری باکوور و باشووری زەوی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەڵەی لوا لە package.lua لە ڕیزی 80:module 'Module:Location map/formulti' not found. ھێڵی کەمەرەیی بریتییە لە خوڵگە و ھێڵێکی خەیاڵی گریمانەیی کە ھەردوو نیوەگۆی ھەسارەکان دەکات بە دوو لەتەوە بەیەکسانی. ھێڵی کەمەرەیی ھەسارەی زەوی زەمین دابەش دەکات بۆ دوو بەش: نیوەگۆی باکووری زەوی و نیوەگۆی باشووری زەوی. بەدیاریکراوی لە ڕوانگەی جوگرافی ھێڵی کەمەرەیی زەوی ھێڵی پانییە و بڕەکەی یەکسانە بە «سفر» کە بووەتە پێوەرێکی بنەڕەتی بۆ ھەڵسەنگاندنی کەش و ھەوای زەوی.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
درێژی ھێڵی کەمەرەیی ٤٠٬٠٧٠ کم ە کە دەکاتە (٢٤٬٨٩٨ میل بە نزیکەیی).