سێیەم سەرۆک وەزیرانی هیندستان From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیندریا پریادراشینی گاندی (Indira Gandhi؛ لە دایکبووی ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩١٧ - مردووی ٣١ی تشریننی یەکەمی ١٩٨٤) کەسایەتیی ژنە سیاسەتوانی هیندی و یەکێک لە کەسایەتییە گەورەکانی ناو حیزبی کۆنگرێسی هیندی.[1] ئەو یەکەمین و تاکە ژنە سەرۆک وەزیران بووە لە هیندستان. ئەو کچی جەواھرلەعل نەھرۆ، یەکەم سەرۆک وەزیرانی هیندستان بوو. ئیندریا لە ماوەی ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٩٦٦ بۆ ٣١ی تشریننی یەکەمی ١٩٨٤ (مردن)، سێیەمین سەرۆکوەزیرانی هیندستان بوو. ئەو دووەم زۆرترین مانەوەی هەبووە لەم پۆستەدا لەدوای باوکی.[2]
ئیندریا گاندی | |
---|---|
بە هیندی: इन्दिरा प्रियदर्शिनी गान्धी | |
لەدایکبوون | ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩١٧ Prayagraj، ھیندستان |
مردن | ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٤ ساڵ ژیاوە) نیوودێلھی، ھیندستان | (٦٦
ناوی کاتی لەدایکبوون | |
کوژراوە بە دەستی | Satwant Singh، Beant Singh |
شوێنی ناشتن | Raj Ghat and associated memorials |
باوک | جەواھرلەعل نەھرۆ |
دایک | Kamala Nehru |
ھاوسەر | Feroze Gandhi |
منداڵ | Rajiv Gandhi، Sanjay Gandhi |
خزمەکان | Sonia Gandhi |
خێزان | Nehru–Gandhi family |
زمانی زگماکی | زمانی ھیندی |
پیشە | سیاسەتوان، نووسەر |
بواری کار | سیاسەت |
پەروەردە | Somerville College، Visva-Bharati University، Badminton School، Patha Bhavana |
دانیشتووی | نیوودێلھی، Raebareli |
ئەندامی حیزبی | Indian National Congress |
کاندید لە ھەڵبژاردنی | 1980 Indian general election، 1977 Indian general election |
ئایین | ھیندوویزم |
بەشداربووە لە | Third International Conference on Planned Parenthood |
ئەندامی | National Flag Presentation Committee |
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | ئەو کارانەی کە لە مافی چاپکردن و بڵاوکردنەوە پارێزراون |
لەماوەی کارکردنی جەواھرلەعل نەھرۆ وەک سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە ماوەی ١٩٤٧ بۆ ١٩٦٤، ئینندریا وەک یاریدەدەرێکی سەرەکی بوو بۆ باوکی، هەروەها هاوسەفەری بوو لەکۆمەڵێک گەشت بۆ وڵاتانی دەرەوە.[3] لە ساڵی ١٩٥٩، ئینریا گاندی بووە سەرۆکی حیزبی کۆنگرێسی هیندی. لەدوای مردنی باوکی لە ساڵی ١٩٦٤، ئەو بووە ئەندام لە ئەنجومەنی باڵای بەڕێوەبردن ناسراو بە ڕاجیا سابها. هەروەها بووە ئەندام لە کابینەی وەزارەتی بەهادور شاستری وەک وەزیری زانیاری و پەخشکردن.[4] لە سەرەتاکانی ١٩٦٦، لەدوای مردنی سەرۆکوەزیران لال بەهادور شاستری، ئیندریا گاندی لە هەڵبژاردنی ڕێبەرایەتیی حیزبەکەی بەسەر مۆراجی دێسای سەرکەوت، بەمەش بووە سێیەمین سەرۆکوەزیرانی هیندستان.
سەردەمی سەرۆکوەزیرانی ئیندریا بە سەردەمی ناتەبایی و ناکۆییە سیاسییەکان ناسرا، هەروەها بە ناوەندیکردنی بڕیاردانی حکوومی. ئەو لەگەڵ پاکستان کەوتە جەنگێک، لەو جەنگەدا ئیندریا پشتگیری لە بزووتنەوە جووداخوازییەکانی ڕۆژهەڵاتی پاکستان دەکرد، کە دواتر سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و وڵاتی بەنگلادیشی لی درووست بوو، هەر لەم جەنگەدا هیندستانی کردە یەکێکە لە زلهێز و وڵاتە کاریگەرەکانی ناوچەکە (بەتایبەت لە باشووری ئاسیا). لە ماوەی ١٩٧٥ بۆ ١٩٧٧، ئیندریا گاندی باری لەناکاوی ڕاگەیاند بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ جوداخوازەکانی وڵات هەروەها لەو سەردەمە میدیاکان سانسۆریان کەوتە سەر.[5] لە ساڵی ١٩٨٠، کۆنتڕۆڵی دەسەڵاتی بەتەواوی گەڕایەوە دەست خۆی، ئەمەش لەدوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازادانە. دوای ئەوەی ئیندریا گاندی بڕیاریدا کە هێزی چەکدار ببردرێتە ناو پەرستگای زێڕ لە ئەمریتسار. لە میانەی ئۆپەراسیۆنی ئەستێرەی شین، ئەوا پاسەوانە تایبەتەکەی خۆی کە سیخێکی نانسیۆنالیست بوو، ئیندریای لە ڕۆژی ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٤ تیرۆر کرد.
لە ساڵی ١٩٩٩، بەپێی دەنگدانی ڕاپرسییەک لە تۆڕی بی بی سی، ئەوا ئیندریا گاندی ناوی وەک کەسایەتی ژنی میلینیۆم هات.[6] ئیندریا ناوی وەک یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین ژنە کەسایەتییەکانی سەددەی بیستەم هات بەپێی گۆڤاری تایم.[7][8]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.