یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام
یانەی تۆپی پێی هۆڵەندی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئایاکس ئامستردام یان ئەیاکس (بە هۆڵەندی: Amsterdamsche Football Club Ajax) یانەیەکی تۆپی پێی هۆڵەندییە بارەگای دەکەوێتە ئامستردام،و لە خولی نایابی هۆڵەندا یاری دەکات، پلەی یەکەم لەسەر ئاستی تۆپی پێی هۆڵەندا. لەڕووی مێژووییەوە، ئایاکس (کە لەسەر ناوی پاڵەوانی ئەفسانەیی یۆنانی ناونرا) سەرکەوتووترین یانەیە لە هۆڵەندا، ٣٦ ئێردیڤیزی و ٢٠ جامی هۆڵەندی بەدەست هێناوە. بە شێوەیەکی بەردەوام لە خولی هۆڵەندی یاری کردووە، لە دەستپێکی خوول لە ساڵی ١٩٥٦، لە تەنیشت یانەکانی فاینۆرد و ئایندهۆڤن ،یەکێکە لە سێ یانە گەورەکان لەو وڵاتدا کە دەستی بەسەر پێشبڕکێکە گرتبوو. یانەکە لە ١٨ی ئازار ١٩٠٠ لەلایەن فلۆرێس ستیمپل و کارل ڕێسەر و ھان دادی و برایەکەی جۆن دامەزراوە.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
پێویستە ئەم وتارە نوێبکرێتەوە. |
لۆگۆی یانەی ئایاکس | ||||
ناوی تەواو | یانەی ئایاکس ئەمستردام بۆ تۆپی پێ Amsterdamsche Football Club Ajax NV | |||
---|---|---|---|---|
نازناو | de Amsterdammers(ئەمستردامییەکان) Godenzonen (کوڕانی خوداوەندەکان) de Joden (جوولەکەکان) | |||
دامەزراندن | ١٨ی ئازاری ١٩٠٠ (١٢٤ساڵ لەمەوپێش) | |||
یاریگا | یۆهان کرۆیف ئەرێنا، ئەمستردام | |||
پانتایی | ٥٥٬٨٨٥ هاندەر | |||
خاوەنی یانە | دامەزراوەی ئایاکس | |||
سەرۆک | فرانک ئێیکان | |||
ڕاهێنەر | جۆن ڤان ئات شخێب | |||
خول | خولی نایابی ھۆڵەندا | |||
٢٠٢٣/٢٠٢٤ | پێنجەم | |||
زۆرترین ئامادەبوون | سیاک سڤارت (٦٠٣ یاری) | |||
گۆڵکەر | یۆھان کرۆیف (٢٩٣ گۆڵ) | |||
میدالیاکان | خولی نایابی ھۆڵەندا (٣٥) جامی ھۆڵەندا(٢٠) جامی سووپەری ھۆڵەندا (٨) خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا (٤) جامی براوەکانی جامی ئەوروپا(١) خولی ئەورووپا(١) جامی سووپەری ئەورووپا (٣) جامی ئینتەرکۆنتیننتال (٢) | |||
| ||||
[[٢٠٢١–٢٠٢٠ ز 2023–24|وەرزی ئەمساڵ]] |
ئایاکس ٦٥ پاڵەوانێتی ناوخۆیی بردووەتەوە، و ٣٦ جار نازناوی خولی نایابی ھۆڵەندا بردەوە، جامی ھۆڵەندا ٢٠ جار و جامی سووپەری ھۆڵەندا ٩ جار ئایاکس ئەمستردام یەکێکە لە سەرکەوتووترین یانەکانی ئەورووپا، لەگەڵ ١٠ پاڵەوانێتی ئەورووپا ٤ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، دوو نازناوی جامی سووپەری ئەورووپا، ٢ نازناوی جامی ئینتەرکۆنتیننتال، ١ نازناوی جامی براوەکانی جامی ئەورووپا و ١ نازناوی خولی ئەورووپا ئەمەش وای لێ کرد کە لە ڕیزبەندی حەوتەمی باشترین یانەی سەدە لەسەر بنەمای یەکێتی نێودەوڵەتیی مێژوو و ئامارەکانی تۆپی پێ بێت. ھەروەھا ئایاکس یەکێکە لەچوار یانەی تەنیشت بایەرن میونشن و یوڤێنتوس و چێڵسی کە توانیویانە ھەموو پاڵەوانێتییەکانی ئەورووپا بەدەستبێنن. یانەکە یەکێکە لەو پێنج یانەیەی ئەی سی میلان و بایەرن میونشن و ڕیاڵ مەدرید و یانەی لیڤەرپوول کە مافی پاراستنی جامی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپایان ھەیە.[1][2]
هەروەها ئایاکس بەناوبانگە بە ئەکادیمیایەکەی، کە چەندین یاریزانی بەتوانای پێگەیاندووە، کە دیارترینیان یۆھان کرۆیف، مارکۆ ڤان باستن، فرانک ڕیکارد، کلارێنس سیدۆرف، دێنیس بێرگکامپ، زڵاتان ئیبراھیمۆڤیچ و دووانە فرانک دی بۆر و ڕۆناڵد دی بۆر هەروەها پایتەختەکان بەناوبانگن بە دروستکەری یاری بە کۆمەڵ لە ساڵانی حەفتاکان لەگەڵ ڕاھێنەر ڕینوس میچلز و باڵی خێرا یۆھان کرۆیف. ئەم ڕێگایە خۆشە یارمەتی ئایاکسی دا بۆ بردنەوەی سێ پاڵەوانەتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا یەک لەدوای یەک. چاودێرانی ئەکادیمیای ئایاکس لە چالاکترین چاودێرانی تەکنیکی ئەورووپان، ئایاکس ئەمستردام بنکەیەکی گەورەی ھەوادارانی ھەیە لە ھۆڵەندا و ھەموو جیهان.[3]