باکووری کوردستان
پارچەیەکی کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
باکووری کوردستان یان کوردستانی تورکیا (بە کوردیی باکووری: Bakurê Kurdistanê) ناوێکی نافەرمییە بۆ بەشێک لە خاکی کوردستان کە لە دوای ھەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی سیڤەر و گۆڕینی بە پەیماننامەی لۆزان، خراوەتە ژێر دەسەڵاتی تورکیا. ژمارەی دانیشتووانی ٢٥ھەتا ٣٠ ملیۆن کەس دەبێت. بەپێی ئەو ئامارانەی لە سەدەی ١٦ەوە تاکوو ئێستا ماونەتەوە، زۆرینەی دانیشتووانی پارێزگاکانی ئاکسارای، ئەنقەرە، چانقری، چۆوروم ئەسکیشەھر، کارامان، قەیسەری، کرک کالە، کرشەھر، قۆنییە، نەوشەھر، نیغدە، سێواس و یۆزگات کورد بوون. که کۆمڵکووژ کران بەڵام کوردێکی زۆر لەو پارێزگایانە دەژین و زۆرێکیان ئیتر زمانی کوردی نازانن.
ئەم وتارە سەبارەت بە باکووری کوردستان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە کوردستان (ڕوونکردنەوە).