بالکان یان بەڵقان نیمچەدوورگەیەکە ئەکەوێتە بەشی باشوری ڕۆژھەڵاتی قاڕەی ئەورووپا، ڕووبەرەکەی ئەگاتە نزیکەی ٤٦٦,۸۷۷ کیلۆمەتری چوارگۆشە و ژمارەی دانیشتوانی ئەگاتە زیاتر لە ٥٣ میلیۆن کەس. ناوی ناوچەکە وەرگیراوە لە زنجیرە شاخی بالکان کە درێژدەبێتەوە لە ناوەندی بولگاریاوە تا ڕۆژھەڵاتی کۆماری سربیا و یەکێکە لە ناوچە مێژوویی و جوگرافیە گرنگەکان لە قاڕەی ئەورووپادا.

زانیاریی خێرا بالکان, بەشێکە لە ...
بالکان
Thumb
بەشێکە لە
ناونراوە لەدوایBalkan Mountains
کیشوەرئەورووپا
پۆتانی شوێن
بەرزترین خاڵMusala
ھاوسنوورە لەگەڵ
ڕووبەر٤٧٠٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
Thumb
دایخە
Thumb
باڵکان

پێناسە و سنور

نیمچەدوورگەی باڵکان

زۆرجار بە باڵکان دەوترێت نیمچەدوورگەی باڵکان بەو سیفەتەی کە سێ لای بە ئاو دەورە دراوە، کە دەریای ڕەش لە ڕۆژھەڵاتی و بەشێکی دەریای ناوەڕاست لە باشوری ولە ڕۆژئاواییدا دەریای ئیدریاتیک و دەریای مەڕمەڕە و دەریای ئەیونی و دەریای ئیجە ھەیە. تەنھا پەردێک ئەیبەستێتەوە بە کیشوەری ئورووپاوە.

بالکان

لە ماوەی سەردەمەکاندا بەلقان کەوتۆتە سەر سنوری ئیمپراتۆریەتەگەورەکان، لەبەر ئەوە مێژووەکەی لێوانلێوە لە شەڕ و شۆڕش و جەنگ و ململانێی لە نێوان نەتەوەکان لە سەردەمی ئیمپراتۆری ڕۆمانیەوە پاشان دەوڵەتی عوسمانی و تا کاتی شەڕی یۆگسلافیا, لەبەر ئەو ھۆیە ناوی بەلقان بەستراوە بە توندوتیژی و ململانێی ئاینی ونەژادی.

Thumb
وڵات‏‏‏ە‏‏‏كانی باڵکان

سنور

ڕووباری زانوب و ساڤا سنووری باکووری بالکان پێک دەھێنن و لە باشووریەوە دەریای مەڕمەڕە و دەریای ئیجە و دەریای دەردنیلە, و لە ڕۆژھەڵاتیەوە دەریای ڕەش وگەروی بسفۆرە, ودەریای ئەدریاتیک و دەریای ئەیونی ئەکەونە ڕۆژئاوایەوە.

وڵاتەکانی بالکان

ناوچەی نیمچە دوورکەی بالکان ئەم وڵاتانە ئەگرێتەوە:

ھەروەھا ھەندێک لە لێکۆڵەرەوان ڕۆمانیا و سلۆڤێنیا و مۆلداڤیا لە کۆمەڵی وڵاتەکانی بەلقان دائەنێن لەگەڵ ئەوەی ناکونە ناو نیمچە دوورگەکەوە بەلام بە ھۆی پەیوەندیە مێژوویی و سیاسیەکانیان لەگەڵ ھەرێمەکەدا.

سەرچاوەکان

وێکپیدیای عەرەبی

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.