بریکارەکانی شیڵد
From Wikipedia, the free encyclopedia
بریکارەکانی شیڵد (بە ئینگلیزی: Marvel's Agents of S.H.I.E.L.D.) زنجیرەکەی تەلەڤیزیۆنییە لەلایەن جۆس وێدۆن و جێد وێدۆن و مۆریسا تاناچاروین بۆ کۆمپانیای پەخشی ئەمریکی دروستکراوە دەربارەی ڕێکخراوێکی خەیاڵی شیڵد (بەشی دەستوەشان و جێبەجێکردنی ستراتیجی نیشتیمانی)، کە دەزگایەکی سیخوڕیی ئاشتی لە جیھانێک لە سووپەرھیرۆ و ڕووداوی سەیروسەمەر، لەسەر ڕێکخراوێکی مارڤڵ کۆمیکس بە ھەمان ناوەوە. ڕووداوەکانی زنجیرەکە دەکەوێتە جیھانی سینەماییی مارڤڵەوە (MCU) و لەگەڵ ڕووداوی فیلمەکان و زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکانی تردا دەڕوات. زنجیرەکە لەلایەن ستۆدیۆکانی ئەی بی سی و تەلەڤیزیۆنی مارڤڵ و بەرھەمھێنانەکانی موتانت ئەنەمی بەرھەمھێنراوە، لەگەڵیدا جێد وێدۆن و مۆریسا تاناچاروین و جێفری بێڵ وەک شۆڕەنەر خزمەتیان کردووە.
![]() ناونیشانی دوو وەرزی یەکەمی زنجیرەکە | |
چەشن |
|
---|---|
دانەر |
|
وەرگیراو لە | شیڵد (ڕێکخراو) لە لایەن ستان لی |
ئەکتەران |
|
ئاوازدانەر(ان) |
|
وڵاتی بەرھەمھێنەر | United States |
زمان | English |
ژمارەی وەرزەکان | ٧ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ١٣٦ (پێرستی ئەڵقەکان) |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر |
|
بەرھەمھێنەر(ان) |
|
شوێنەکانی تۆمارکردن | |
ماوەی پەخش | 41–44 minutes |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
دابەشکەر | Walt Disney Television |
تۆڕ | کۆمپانیای پەخشی ئەمریکی |
فۆرماتی وێنە | HDTV 720p |
فۆرماتی دەنگ | 5.1 surround sound |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٣ (2013-09-24) – ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ (2020-08-12) |
بەرنامە پەیوەندیدارەکان |
|
Official website |
ئەستێرەکانی زنجیرەکە کڵارک گرێگ وەک فێڵ کۆڵسۆن، ھەمان ڕۆڵی زنجیرە فیلمەکان دەبینێتەوە، لەگەڵیدا مینگ نا وێن، و برێت داڵتۆن، و کڵوی بێنێت، و ئیان دێ کاێستکەر، و ئیلیزابێس ھێنسترێج بەژداربوون. لە وەرزەکانی دواتردا، نیک بڵەد، ئەدریان پاڵیکی، و ھێنری سیمۆنز، و لوقا میتچێڵ، و جۆن ھانا، و ناتالیا کۆردۆڤا باکڵی، و جێف وارد ھاتنە ناوەوە. بریکارەکانی شیڵد لەگەڵ جۆرەھا حاڵەت و دوژمنی سەیروسەمەر مامەڵە دەکەن، وەک ھایدرا، ئینھیومانز، نموونەی ھاوشێوەی ژیان، ڕەگەزە بێگانەکان وەک کری و کڕۆنیکۆمز، و گەشتکردن بەناو کاتدا. ھەندێک لە ئەڵقەکان ڕاستەوخۆ لەگەڵ فیلمەکانی (MCU)یان زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکانی تر بەریەک دەکەون، بە تایبەتی کاپتن ئەمریکا: سەربازی زستان (٢٠١٤) کە بە شێوەیەکی گەورە کاریگەری لەسەر وەرزی یەکەمی زنجیرەکە ھەبوو. ھەروەھا لەگەڵ گرێگدا، ئەکتەرانی تر بە درێژایی MCU وەک ڕۆڵەکانی میوان دەرکەون.
جۆس وێدۆن، نووسەر و دەرھێنەری تۆڵەستێنەکان (٢٠١٢)، دوای دەرچوونی فیلمەکە لە ئابی ٢٠١٢دا دەستی بە پێشخستنی پایڵتی شیڵدی کرد، لە تشرینی یەکەمدا گرێگ دەربارەی بەردەوامبوون لە ڕۆڵەکەی پێی ڕاگەیەندرا. زنجیرەکە بە فەرمی لە ئایاری ٢٠١٣ لەلایەن ئەی بی سی ھەڵگیرایەوە. زنجیرەکە ھەوڵیدا لاسای بەرھەمھێنانی زنجیرە فیلمەکانی MCU لەسەر بوجەی زنجیرەیەک تەلەڤیزیۆنی دابێنێت، لەکاتێکدا دەبوو بەپێی مەرجەکانی MCU بڕوات کە ستۆدیۆکانی مارڤڵ و فیلمەکان دای دەنێت. مکیاجەکەی لەلایەن ستۆدیۆکانی ئۆپتیک نێرڤزی گلین ھێتریک، کاتێک لێگەسی ئیفێکتس لە کارگەرییە کردارییەکاندا بەژداربوو. ئاوازدانەر بێر مککێری ئەنجامی ھەر ئەڵقەیەکی بە ئۆکسترایەکی تەواو تۆمارکردووە، لەکاتێکدا کاریگەرییە بینراوەکان لەلایەن چەند فرۆشیارێکی جیاواز دروستکراوە و بۆ چەندین خەڵاتی جیاواز پاڵیوراون.
زنجیرەکە لەسەر ئەی بی سی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٣ بۆ یەکەم جار پەخشکرا، و لەگەڵ دوو بەشی کۆتایی وەرز لە ئابی ٢٠٢٠، بە کۆکراوەی ١٣٦ ئەڵقە بە درێژایی حەوت وەرز ھەڵوەشێنرایەوە. دوای دەستپێکردنی وەرزی یەکەم بە نرخاندنێکی بەرز بەڵام بەسەرداچوونەوەیەکی تێکەڵ، نرخاندنەکان نرمبوونەوە و بەسەرداوونەوەکان زیادیان کرد. نرخاندن لەگەڵ وەرزەکانی دواتردا بەردەوامبوو لە دابەزین، بەڵام زیاتر لەگەڵ ھەر وەرزێکدا، لەکاتێکدا بەەرداچوونەوەکان لەگەڵ وەرزەکانی دواتردا بە بەردەوامی ئەرێنی بوون. زۆرێک لەو کەسایەتییانەی بۆ زنجیرەکە دروستکراوە بۆ جیھانی کۆمیک و بوارەکانی تری ڕاگەیاندن پێشکەش کراوە. زنجیرەیەکی سەر ئینتەرنێت، بریکارەکانی شیڵد: مەنجەنیق، لەسەر ئێلینا «یو یو» ڕۆدریگوێز لە کۆردۆڤا باکڵی، لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لەسەر ABC.com دەرچوو. ھەندێک کاری تر پیلانی بۆ گێڕدرا، بەڵام ھەرگیز جێبەجێ نەکرا.