بەرزی، بەرزایی، یان بڵندی پێوەرێکە بۆ پێوانی دوورییەکی ستوونی (عامودی) بەکاردێت، یان لە پۆتان بە مەودا ناودەبرێ کە ھێمای پیتی (Y) یان (ص) ی بۆ کراوە بۆ نموونە باس لە بەرزی تەنێک یان کەسێک بکات لە باری ستوونی وەکوو:
- باڵای مرۆڤ
- بڵندی چیا و باڵەخانەکان
- بەرزی فڕۆکە و باڵۆن
- بەرزی شوێنێک لە ڕووی ئاستی دەریاوە
- بەرزی شێوە ئەندازەییەکان (وەک لە وێنەکاندا دیارە)
- بەرزی ئەم تاوەرە ٦٠٠ مەترە یان ئەو باڵای ١٫٧٥ مەتر بەرزە یان فڕۆکەیەک لە بەرزی ١٠٬٠٠٠ مەترەوە دەفڕێت)[1]
لە بیرکاریدا، بەرزایی یەکێکە لە سێ ڕەھەندکان لەگەڵ ئەوانی تر: درێژایی و پانایی بە یەکەی مەتر (meter) دەپێورێن لە سیستەمی نێودەوڵەتی (SI).[2]
بەکارھێنانەکانی بەرزی لە بیرکاری و فیزیا و زانستەکانی تردا زۆرە، بۆ نموونە بەکاردەھێنرێت بۆ دۆزینەوەی قەبارەی تەنێک، بە نموونە قەبارەی شەشپاڵوو یاساکەی بریتییە لە (قەبارە= درێژی x پانی x بەرزی)[3]
سەرچاوەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.