From Wikipedia, the free encyclopedia
بەپێی دەستوور فیلمێکی کۆمیدی و سیاسیی کوردییە، لەدەرھێنانی ڕەحیزم زەبیحییە، ھەریەکە لە ماھیر حەسەن، عەلی عەبدولباقی (عەبۆ) وە کەژان ئەسەدی ڕۆڵی سەرەکی دەبینن. فیلمەکە لە ساڵی ٢٠١٣ لە سلێمانی نمایشکراوە، ھەروەھا دواتر لە ٢٠١٦ لە ھەولێر نمایشی ھەبووە، فیلمەکە لە باشووری کوردستان لە سلێمانی وێنەگیراوە لەلایەن ستافێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
وریا (ماھیر حەسەن) لەماڵێکدا لەگەڵ دایک و براکەی دەژی کە براکەی خێزاندارە، وە وریا دەستگیراندارە لەگەڵ دڵخواز (کەژان ئەسەدی) بەڵام بەھۆی خراپی ڕەوشی ئابووری خۆیەوە نەیتوانیوە ماڵی جیا بۆ دەستگیرانەکەی پێکبھێنێت کەمەرجی سەرەکی ماڵی خەزوورییەتی. وریا ھاوڕێیەکی ھەیە بەناوی ھاوڕێ (عەلی عەبدولباقی) کەبەیەکەوە کتێب دەفرۆشن. وریا ماوەی ٤ ساڵ بەسەر دەستگیرانداری خۆی و دڵخواز تێپەڕدەبێت بەمەش ماڵی دڵخواز فشاری زۆر لەسەر وریا درووستدەکەن کە شتێک بکات بەڵام وریا دەستەوەستان دەوەستێت تاکوو ڕؤژێک دۆستەکەی کە ھاوڕێیە دەقێکی دەستووری وڵاتی بۆ دەخوێنێتەوە کەبەپێی دەستووربێت ھەموو ھاوڵاتییەک بەشی خۆی ھەیە لە داھاتی گشتی ئەم دەقەی دەستوور وادەکات کە وریا ھەوڵبدات ڕەزامەندی خەڵکی شارەکەی وەربگرێت تاکوو ئەو داھاتە لە حکوومەت وەربگرێت. دواتر حکوومەت کە دەسەلاتێکی گەندەڵە بەمە دەزانێت دەچێت وریا و ھاوڕێ و برادەرانی دیکەشی دەگرێت و لێکۆڵینەوە لەسەر بابەتەکە دەکات کە بۆچی وریا دەیەوێت ئەوکارە بکات و چ دەستێکی دەرەکی لەپشت ئەوەوەیە. لەکۆتاییدا حکوومەتە گەندەڵەکە پێشنیار بۆ وریا دەکات کە لەبەرامبەر بڕێکی زۆر پارە واز لەو کەیسە بھێنێت، کەبەمەش وریا دەیتوانی ئەو ژیانەی خەونی پێوەدەبینی درووستی بکات بەڵام وریا کە ھەڵگری فەلسەفەی سەبر و ئارامگرتبوون لەفیلمەکە ئەو بڕە پارەیەی ڕەتکردەوە و پاشان ئەڵقەی دەستگیرانداری گەڕاندەوە بۆ دڵخواز. دواتر فیلمەکە بەوە کۆتایی دێت کە ئارامگرتنی وریا بەخەونەکەی گەیاند و حکوومەت پارەی ھاوڵاتییانی گەڕاندەوە و وریا و دڵخوازیش بەیەکگەیشتن.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.