ئامارەکانی تاوان لە ساڵی ٢٠١٩ From Wikipedia, the free encyclopedia
تاوان کارێکە کە لەلایەن کەسێکەوە دژ بە یاساکانی وڵات یان ناوچەیەک دەکرێت. ئەو کەسە کە ئەو کارە دەکات بە تاوانبار دەناسرێت.
سەرەکیترین شتانێک کە بە تاوان ناو دەبرێن ئەوەیە کە وادەزانرێت ئەو شتە دەبێتە ھۆی درووستبوونی کێشە بۆ کەسێکی تر. شتانێک وەک کوشتنی کەسێکی تر، ئازارگەیاندن بە کەسێکی کە یان دزین لە کەسێکی تر لە زۆربەی وڵاتەکان تاوان دێنە ئەژمار. ھەروەھا دەکرێت خواردنی خواردنێکی تایبەت، وەک گۆشتی گیانلەبەرێکی سەیری نایاب، گەڵای کەنگر، تاوان بن.
کاتێک کە ھەندێ لە تاوانبارەکان لەو تاوانانە پارەیان پەیدا کردووە ھەوڵ دەدەن بۆ ڕێگر بوون لە دۆزینەوەیان لەلایەن پۆلیسەوە دەست دەکەن بە پارەشۆری! (کڕین و فرۆشتن بەو پارە کە پەیدایان کردووە.)
چەند ئاست بۆ تاوانەکان دادەنرێت کە لە ھەندێ لە دەسەڵاتە دادوەرییەکاندا ئەمانەن:
وڵاتانی جیاواز ڕای جیاوازیان سەبارەت بەوە کە چ شتانێک تاوانن و چ کەسانێک خراپەن، ھەیە. ھەندێ شت کە لە وڵاتێک تاوانن لە وڵاتانی تر تاوان نین. زۆرێک لە وڵاتەکان ڕای خۆیان لەم بابەتەدا لە ئایین یان ڕووداوە ورووژێنەرەکان، کە خێرا بوونەتە ھۆی دانانی یاسایەک، وەردەگرن. بۆ نموونە، ئایینێک خواردنی چێشتێکی تایبەت بە تاوان دەزانێت.
لە زۆرێک لە وڵاتەکان، ئەگەر کەسانێک بڵێن کە فیلمێک، کتێبێک، گۆرانییەک یان ماڵپەڕێکیان درووست کردووە یان نووسیوە کە لە ڕاستیدا وانەبووبێت، ئەوە تاوانێک بەرانبەر بە یاسای مافی دانەرە.
لە زۆربەی وڵاتەکان پۆلیس ھەوڵ دەدات کە تاوانەکان بوەستێنێت و تاوانبارەکان پەیدا بکات. ھەر کات کە پۆلیس کەسێک پەیدا دەکات کە پێ دەچێت تاوانبار بێت، بەندی دەکات. دوایە، دادگا یان دادوەرێک سەبارەت بە تاوانبار بوونی ئەو کەسە بڕیار دەدات. ئەگەر بڕیاری دادگا یان دادوەر لەسەر تاوانبار بوونی ئەو کەسە بێت، ئەوا دەبێت یان پارە بدات یان ببرێتە بەندیخانە. ھەندێ جار شایەد دادوەر بڕیاری لەسێدارە دانی ئەو کەسە بدات. ئەمە بە سزای مەرگ ناو دەبرێت. وڵاتانێک ھەن کە تاوانباران لە سێدارە دەدەن و وڵاتی تریش ھەن کە وا ناکەن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تاوان تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.