تاونزڤیل
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
تاونزڤیل' بە ئینگلیزی: Townsville گەورەترین شاری بەندەریە لە باکووری ڕۆژهەلاتی ئوسترالیا و لە ویلایەتی کوینزلەند دایە، هەندێک جار وەکوو پایتەختی باکووری کوینزلەند ناوی لێ دەبرێ، ئەو شارە بە دانیشتوانە ٢٠٠،٠٠ هەزار کەسیەکەی یەکێکە لە شوێنە گرینگەکان بۆ ڕاکێشانی دارایی و کۆچبەرە و هەروەها زۆرترین ڕێژە پیشکەوتی لە شارەکانی ئەم وڵاتە دا هەیە.
تاونزڤیل کوینزلەند | |||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
پۆتانەکان | 19°15′23″S 146°49′6″E | ||||||||
دانیشتووان | ١٨٩٬٢٣٨ (جوون ٢٠١٣ (est.))[1] (13ام) | ||||||||
• چڕی | ١٬٠٦١/km2 (2,750/sq mi) | ||||||||
دامەزران | 1865 | ||||||||
ناوچە | ١٤٠٫٢ km2 (٥٤٫١ sq mi) | ||||||||
ناوچەی کاتی | ١٠:٠٠+ (UTC+١٠) | ||||||||
شارەوان | جێنی هیڵ | ||||||||
شوێن | ١٬٣٠٠ km (٨٠٨ mi) from بریزبێن | ||||||||
ناوچە خۆجێیەکانی حکومەتی کوینزلەند | شاری تاونزڤیل | ||||||||
ناوچەکان | ناوچەی ئێلفینستۆن | ||||||||
ناوچەکانی دەنگدانی ویلایەت و مەڵبەندەکانی ئوسترالیا |
| ||||||||
ناوچە فیدراڵەکان | ناوچەی هێربێرت | ||||||||
|
هەرچەندە ناوچەکە بە هۆی زەوی بە پیت و سەرچاوە ئاوەییەکان لە هەزاران ساڵ پێش ئێستاوە ژینگەی خۆجێییەکان بووە، بەڵام لە ١٨٦٦ دا وەکوو یەکەم موستەعمەرەی بەریتانیا دامەزرا.[2]
ئەم شارە بەندەرییە بە هۆی هەڵکەوتەی ستراتێجیکی لە تەنیشت دەریای شیلانی و ئۆقیانووسی ئارام، بنکەی گەورەترین هێزی چەکداری ئوسترالیا و میوانداری ناوەندەکانی فەرمانگەیی، دەوڵەتی، و بازرگانی باکووری ئەم وڵاتە دەکات. هەروەها بە هۆی نزیک بوون لە دیواری گەورەی شیلانی ئوسترالیا، دوورگەی موگناتیسی و دارستانە گەرمەسێریەکانی کوینزلەند، خاڵێکی گرینگی مانەوەیە بۆ گەشتیاران.
یەکەی ناوەندی کۆمەڵە زانکۆکانی جێیمز کۆک لەم شارەیە. ئەم زانکۆیە یەکێکە لە بەناوبانگترین ناوەندەکانی زانستی جیهان لە ناوچەکانی نیوەگۆی باشووری زەوی
ئەم شارە بە هۆی نزیکی لە هێڵی ئیستوای زەوی و هەروەها دەریای شیلانی و تێپەڕبوونی ڕووباری ڕاس پێیدا، کەش و هەوایەکی گەرم و شێداری هەیە و هاوینان بارانی تووندی لێ دەبارێ.[3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.