![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/7/76/Turbocharger.jpg/640px-Turbocharger.jpg&w=640&q=50)
تۆربۆچارج
From Wikipedia, the free encyclopedia
تۆربۆچارج (بە ئینگلیزی: Turbocharger) پێکھاتەیەکی تۆرباینە کە بەکاردیت بۆ زیادکردنی چوستی و ھێزی مەکینە، ئەمەش بەھۆی زیادە ناردنی ھەوای پێویست بۆ ناو ژووری سووتاندن.
گرنگی تۆربۆچارج لەوەیە کە پێویستی بە ھێزیکی دەرەکی نییە بۆ کارکردنی، بەڵکو تۆرباینەکە بەو ھەوایە کاردەکات کە لە مەکینەکەوە دەردەچێت (exhaust gases)، ئەمەش لەڕووی دارایی و وزەوە نرخێکی زۆری ھەیە.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/7/76/Turbocharger.jpg/640px-Turbocharger.jpg)
بیرۆکەی کاردنی تۆربۆچارج ئەوەیە کە تۆرباینەکە ھەوای زیاتر بە پەستانێکی زیاتر (وەک لە پەستانی ھەوا) دەنێرێتە ژووری سووتاندن لەناو مەکینەکەدا، بەمەش بڕێکی زیاتر سووتەمەنی دەنێردرێتە ناو پستن لەئەنجامدا ھێزێکی زیاتر دروست دەبێت لە مەکینەکەدا.
ھەروا ئاسان نییە ھەموومان ھەستین بەکڕینی تۆرباینێکی تۆربۆچارج و لە مەکینەی ئۆتۆمبێلەکەمانی ببەستین. مەکینەیەک کە تۆربۆچارجی لێبەسترابێت دیزاینی تایبەتی بۆکراوە کە بەرگەی پەستان و ھێزی زیاتر بگرێت، ئەگەرنا تەمەنی مەکینەکە زۆر کەمتر دەبێتەوە، خاڵیکی تر؛ ئەو مەکینانەی تۆربۆچارجیان لەسەرە دەبێت زیاتر گرینگی بە ڕۆنی مەکینەکەیان بدرێت بەھۆی ئەو پەستانە زۆرەی لەسەرییەتی و زۆری ئەو پلە گەرمییەی لەناو مەکینەکەدا دروست دەبێت.
تۆربۆچارج بەھۆی گرینگییەکەیەوە لە زۆر بواردا بەکاردێت وەک لە بواری مەکینەی بارھەڵگرەکان، ئۆتۆمۆبیل، شەمەندەفەر و لە بواری فرۆکەوانیشدا، سەرەتا تەنھا لەو مەکینانە بەکاردەھات کە بە دیزڵ (گاز) کاریان دەکرد ئەمەش بەھۆی ئەو تۆڕکە (Torque) زۆرەی تۆربۆچارج دەیدات بە مەکینەی دیزل بەڵام دواتر پەرەی سەند بۆ ئەو مەکینانەش کە بە پیترۆل (بنزین) یش کار دەکەن.