ئانتنی جۆن بلینکن (لەدایکبووی ١٦ی نیسانی ١٩٦٢) بەرپرسێکی حکوومەتی ئەمریکایە کە وەک جێگری وەزیری دەرەوە بەکاربوو لە ماوەی نێوان ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٧ و وەک جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە ماوەی نێوان ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٥ لە کابینەی سەرۆک باراک ئۆباما. تۆنی کە لە ئێستادا شیکەرەوەی پەیوەندییە جیھانییەکانە بۆ کەناڵی سی ئێن ئێن[1] لەلایەن جۆو بایدنەوە کاندیدکراوە بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کابینەی نوێی دوای دۆناڵد ترامپ بۆ شوێنگرتنەوەی مایک پۆمپیۆ.[2][3] لە کابینەی بیڵ کڵینتن بلینکن لە وەزارەتی دەرەوە کاری کرد ھاوکات لەگەڵ ھەبوونی پۆست لە ستافی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی.[4] تۆنی ھەروەھا ئەندامێکی باڵا بووە لە سەنتەری واشنتۆن بۆ توێژینەوە ستراتیژی و نێودەوڵەتییەکان لە ماوەی نێوان ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٢ و بەرپرسی ستافی دیموکراتەکان بوو لە کۆمسیۆنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لە ماوەی نێوان ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٨ و ئەندامی تیمی ئۆباما/بایدن بوو لەماوەی گواستنەوەی دەسەڵات لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ بۆ کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ و ژمارەیەک پۆستی دیکە. لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٣ تۆنی وەک جێگری یاریدەدەر خزمەتی ئۆبامای کرد لەگەڵ خزمەتی وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بۆ جێگری سەرۆک جۆو بایدن.

زانیاریی خێرا تۆنی بلینکن, ٧١ھەم وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ...
تۆنی بلینکن
پۆرترەیتی ڕەسمی لە ساڵی ٢٠١٥
٧١ھەم وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
دەستبەکاربوون
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
سەرۆک کۆمار جۆو بایدن
دوابەدوای مایک پۆمپیۆ
١٨ھەم جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
لە پۆستدا بووە
٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥  ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧
سەرۆک کۆمار باراک ئۆباما
پێشینە ولیام جۆزێف بێرنس
پاشینە جۆن سولیڤان
جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا
لە پۆستدا بووە
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣  ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥
سەرۆک کۆمار باراک ئۆباما
پێشینە دێنیس مکدەنە
پاشینە ئاڤریڵ ھەینز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی جێگری سەرۆکی ئەمریکا
لە پۆستدا بووە
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩  ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣
جێگری سەرۆک جۆو بایدن
پێشینە جۆن ھانە
پاشینە جەیک سولیڤان
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ئانتنی جۆن بلینکن
(١٩٦٢-٠٤-١٦) ١٦ی نیسانی ١٩٦٢ (تەمەن ٦٢ ساڵ)
نیویۆرک، ویلایەتی نیویۆرک، ئەمریکا
پارتی سیاسی پارتی دیموکرات
ھاوسەر(ەکان) ئێڤن ڕایەن (ھاوسەرگیری ٢٠٠٢)
خزمەکان دۆناڵد بلینکن (باوک)
ئالان بلینکن (مام)
پەروەردە زانکۆی ھارڤارد (بەکالۆریۆس لە ھونەر)
زانکۆی کۆلومبیا (بەشی یاسا)
دایخە

سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.