جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠
From Wikipedia, the free encyclopedia
جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ٢٠٢٠ یان یۆڕۆی ٢٠٢٠ ١٦ـەمین پاڵەوانییەتی وڵاتانی ئەوروپا بوو بۆ یاری تۆپی پێی پیاوان کە لەلایەن فیفاوە ڕێکخرا.[1] لە ١٢ شار لە ١٢ وڵاتی ئەورووپی ئەنجامدرا. و بۆیەکەمینجار لەم پاڵەوانییەتیە، ڤیدیۆی یارمەتیدەری ناوبژیوان ناسراو بە ڤار بەکارهێنرا. ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پۆڕتووگال وەکو پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٦ بەشداری ئەم پاڵەوانێتییەی کردەوە.[2]سەرۆکی پێشووی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا، میشێل پلاتینی لەبارەی بەڕێوەچوونی پاڵەوانییەتیەکە لەچەند وڵاتێکی جیاواز ئەوا ئەمەی بەبڕیارێکی ڕۆمانتیک وێناکرد بۆ ٦٠ەمین ساڵیادی ئەم پێشبڕکێیە.[3] یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٢٠ لە ١١ی جولای ٢٠٢١ لە یاریگای وێمبلی لە لەندەن ئەنجامدرا لە نێوان ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا دوای ئەوەی توانیان سەرجەم قۆناغەکانی پاڵەوانێتییەکە بە سەرکەوتوویی تەواو بکەن. یارییەکە لە کاتی ئاسایی و زیادکراودا بە ئەنجامی (١-١) کۆتاییھات و لە لێدانەیەکلایکەرەوەکان ئیتاڵیا توانی بە ئەنجامی (٣-٢) یارییەکە بباتەوە ، بۆجاری دووەم لە مێژووی خۆیدا نازناوەکەی بەدەست هێنا.
وردەکارییەکانی خول | |
---|---|
وڵاتانی خانەخوێ | {{country data |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ١١ / ٦ / ٢٠٢١ - ١١ / ٧ / ٢٠٢١ |
ژمارەی بەشداربووان | 24 |
ژمارەی یاریگا | 11 (لە 11 شاری خانەخوێ) |
پلەکانی کۆتایی | |
قارەمانەکان | ئیتاڵیا (جاری 2ەم) |
پلەی دووەم | ئینگلتەرا |
ئامارەکانی خول | |
ژمارەی یارییەکان | 51 |
ژمارەی گۆڵەکان | 142 (2.78 بۆ ھەر کێبەرکێ) |
ڕێژەی ئامادەبوانی یاریگا | ١٬٠٩٩٬٢٧٨ (٢١٬٥٥٤ بۆ ھەر کێبەرکێ) |
باشترین گۆڵکەر(ان) | پاتریک شیک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (٥ گۆڵ) |
باشترین یاریکەر | جینالویجی دۆنارووما |
٢٠١٦ → ٢٠٢٤ ← |