From Wikipedia, the free encyclopedia
خەڵاتی نژیاروانیی پریتزکێر (بە ئینگلیسی: Pritzker Architecture Prize)، خەڵاتێکە کە ھەموو ساڵێ لە لایەن ڕێکخراوی ھایت دەدرێتە بە نژیاروانێکی زیندوو. ئەم خەڵاتە ساڵی ١٩٧٩ لە لایەن جەی ئا. پریتزکێر (Jay A. Pritzker) و ھاوسەرەکەی دامەزراوە و ئێستاش ھەر بنەماڵەی پریتزکێر بەڕێوەی دەبەن.
خەڵاتی نژیاروانیی پریتزکەر | |
---|---|
پەڕگە:Medal of Pritzker Architecture Prize (front).gif | |
خەڵات دەبەخشرێت بۆ | نژیاروانی. |
سپۆنسەر | Hyatt Foundation |
بڕی خەڵات | US $١٠٠٬٠٠٠ |
یەکەم خەڵات لە | ١٩٧٩ |
دوایین خەڵات لە | ٢٠١٦ |
وێبگەی ڕەسمی | www |
خەڵاتی نژیاروانی پریتزکێر بە گەورەترین خەڵاتی نژیاروانی نێو دەبردرێ و زۆرجار بە خەڵاتی نۆبڵی نژیاروانیش دەژمێردرێ.[1]
ئەم خەڵاتە بێ چاولێکردن لە نەتەوە، تۆرەمە، باوەڕ و ئایدولۆژیای کەسایەتی دەبەخشرێ.[2] بە ھەڵگری خەڵاتی نژیاروانی پریتزکێر ١٠٠٫٠٠٠ دۆڵاری ئەمەریکا دەدرێت.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.