سیر دانیێل مایکڵ بلەیک دەی لێویس (لەدایکبووی ٢٩ی نیسانی ١٩٥٧) ئەکتەرێکی بەڕیتانییە. خاوەنی ڕەگەزنامەی بەڕیتانی و ئێرلەندییە.[1] دانیێل لەشاری لەندەن لەدایکبووە و ھەر لەوێشدا گەورە بووە، سەرەتاکانی کاری نواندنی بە شانۆ دەستپێکردووە بۆ ماوەی سێ ساڵ.[2]
دانیێل دەی-لێویس Daniel Day-Lewis | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٩ی نیسانی ١٩٥٧ |
پەروەردە | قوتابخانەی شانۆیی بریستۆل |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ١٩٧٠–۲۰۱۷ (کارەکانی وەستاندووە) |
ھاوسەر | ڕێبێکا میلەر (١٩٩٦ - تا ئێستا) |
خەڵاتەکان | خاوەنی ٣ خەڵاتی ئۆسکار (١٩٨٩)، (٢٠٠٧) ،(٢٠١٢) |
دانیێل بەوە ناسراوە کاتێک ڕۆلێک وەردەگرێ زۆر بە توندی ڕۆڵەکە دەگرێت تەنانەت لە ژیانی ڕۆژانەشیدا تاکو بتوانێ ڕۆڵەکە بەجوانترین شێوە بگێڕێت، تەنانەت گەر کاریگەری لەسەر تەندروستیشی ھەبێ[3][4]، زۆربەی دەرھێنەرەکانی ھۆڵیوود ھەوڵدەدەن دانیێل پەلکێش بکەنە نێو فیلمەکانیان و یەکێکە لە داواکراوترین ئەکتەرەکانی نێو فیلمسازی[2][5]. دانیێل لەوەتەی ساڵی ١٩٩٨ تەنھا بەشداری لە پێنچ فیلم کردووە، بەڵام گشتیان خەڵاتی مەزنیان بەدەستھێناوە و ڕۆڵەکانی دانیێلیش نایاب بوونە.[6][7]
دەی لێویس یەکێکە لەو ئەکتەرانەی زۆرترین خەڵاتی گرینگی بردووەتەوە، لەنێویاندا سێ جار خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر کە تاکە ئەکتەری نێریشە توانیبێتێ ئەم ڕیکۆردە تۆماربکات (جاک نیکڵسن و واڵتەر برێنانیش خاوەنی سێ ئۆسکارن بەڵام ھەرسێکی بۆ باشترین ئەکتەر نییە)، بۆ ھەریەکە لە ڕۆڵەکانی کریستی بڕاون لە فیلمی (My Left Foot) لە ساڵی ١٩٨٩،[8][9] و ڕۆڵی دانیێل پلەیڤیو لە فیلمی (There Will Be Blood) لە ساڵی ٢٠٠٧، و گرینگترین ڕۆڵی ژیانی پیشگەریشی کە ڕۆڵی سەرکردەی پێشووی ئەمریکا ئەبراھام لینکۆلنە لە فیلمی (Lincoln)،[8][9] لە ساڵی ٢٠١٢. ھەروەھا توانیویەتی چوار خەڵاتی بافتا بباتەوە لەگەڵ دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و سێ خەڵاتی (کریکتز چۆیس - ھەڵبژاردەی ڕەخنەگران)، لە ساڵی ٢٠١٤ دا ڕێزدار کرا و نازناوی (سێر - بەڕێز)ی خرایە سەر ناوەکەی بەھۆی خزمەتەکانی بۆ شانۆ و فیلم.[10][11]
سەرچاوەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.